سه‌عدی پیره‌: نه‌ده‌بوو به‌و شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان كرابا

له‌ كوردستان 24ه‌وه‌ هه‌ڵوێستی خۆی له‌ باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌ كه‌ركووك ده‌رده‌بڕێت
kurdistan24.net

K24 - هه‌ولێر:

سەعدی پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، تایبەت بە کوردستان 24ی راگەیاند، مەسەلەی ھەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە دام و دەزگاکانی کەرکووك باشتر بوو مامەڵەیەکی دیکەی لەگەڵ کرابایە و بەو شێوەیە نە بووبایە جێی نیگەرانی ھەندێ لایەن، بە تایبەت عەرەب و بەشێک لە تورکمانەکان.

سه‌عدی پیره‌ دەڵێت: "پێشتر ئەوان رێزیان لە پێشمەرگە و خەباتی پێشمەرگە گرت کە ھاتنە کەرکووك و دوو ساڵیش دەبێت ئاڵای کوردستان لە حەمرین و چەند ناوچەیەکی کەرکووك ھەڵدراوە کێشەیان نەبووە".