منداڵانی ئاواره‌ی موسڵ
K24 – هه‌ولێر
بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری منداڵ له‌ناو ئاواره‌كانی موسڵ سه‌رنجی میدیای جیهان و بیروڕای گشتی بۆ لای خۆی راكێشاوه.
پێشتر چه‌ندین جار وێنه‌ی ئه‌و منداڵانه بڵاوكرایه‌وه كه له لایه‌ن داعشه‌وه مه‌شق و راهێنانیان پێكده‌كرا بۆ شه‌ڕ و توندوتیژی و كرده‌وه‌ی خۆكوشتن و كوشتنی خه‌ڵك. هه‌ندێ ڤیدیۆش بڵاوكراونه‌وه كه ئه‌و منداڵانه ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌كوژن كه له لایه‌ن داعشه‌وه به دیل گیرابوون.