سه‌رۆكی لوبنان به ده‌مدا ده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
وادیاره، لوتكه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌مجاره، رووداوی سه‌یری بۆ سه‌رۆك و فه‌رمانڕه‌وا عه‌ره‌به‌كان له هه‌ناوی خۆیدا حه‌شاردابێت، دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانڕه‌وای دوبه‌ی، له‌سه‌ر پلیكانه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی كه‌وته‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌مجاره‌یان له هۆڵێكی دیكه‌ی لوتكه عه‌ره‌بییه‌كه‌دا، میشال عه‌ون، سه‌رۆككۆماری لوبنان به ده‌مدا كه‌وته‌سه‌ر زه‌وی.
ئه‌و كاته‌ی میشال عه‌ون كه‌وت، سه‌رۆك و میر و پادشاكان ده‌یانویست له‌سه‌ر سه‌كۆیه‌ك وێنه‌ی پێش ده‌ستپێكردنی كۆنگره‌كه‌یان بگرن، به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه بۆ سه‌رۆككۆماری لوبنان گۆڕا به وێنه‌یه‌كی تراژیدی و له‌سه‌ر ده‌م كه‌وته‌سه‌ر زه‌وی، پاش ئه‌وه‌ی قاچی له لێواری سه‌كۆی ئه‌و شوێنه هه‌ڵده‌كه‌وێت كه ده‌یانویست وێنه‌كه‌ی تێدابگرن.
یاوه‌رانی سه‌رۆك هه‌ر زوو هه‌وڵده‌ده‌ن و هاوكاری ده‌كه‌ن و هه‌ڵیده‌سێننه‌وه سه‌رپێ.