چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره هه‌ڕه‌شه‌ی به‌شدارینه‌كردنیان له مۆندیال له‌سه‌ره
هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به سه‌ركردایه‌تی نێیمار بووه یه‌كه‌مین وڵات كه بلیتی گه‌یشتنی مۆندیالی 2018ـی رووسیای بڕی، له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی گه‌وره چاره‌نووسیان له گه‌یشتن به مۆندیالی داهاتوو نادیاره.
1ـ لیۆنێل مێسی، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ له 4 یاری داهاتووی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی سڕ كراوه، هه‌ڵبه‌ت ئارجێنتیاش به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ پله‌ی پێنجه‌می گرتووه و مه‌ترسی سه‌رنه‌كه‌وتنی بۆ مۆندیال له‌سه‌ره
2ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، ئه‌گه‌رچی له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌ورووپا پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گرتووه، به‌ڵام هێشتا نه‌یتوانیوه بلیتی گه‌یشتنی مۆندیال مسۆگه‌ر بكه‌ن.
3ـ ئاریان رۆبن، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی بایرن میونشن و هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا، له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی له بارودۆخێكی خراپدایه و هیوایه‌كی لاوازیان بۆ گه‌یشتن به مۆندیال ماوه.
4ـ گاریس به‌یل، ئه‌ستێره‌ی وێڵزی یانه‌ی ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له پاڵاوتنه‌كانی ئه‌ورووپا پله‌ی سێیه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گرتووه، ئه‌گه‌ر له‌م خانه‌یه بمێننه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت گاریس به‌یل له تیڤی سه‌یری یارییه‌كانی مۆندیالی داهاتوو بكات.