کۆریای باشوور چه‌ندین فڕۆكه‌ی جه‌نگی راده‌ستی عیراق ده‌كات

دوای مەشق و راهێنانی فڕۆکەوانانی عێراق لەسەر فڕۆکەی جه‌نگی جۆری T50، بەشداری لە شەڕی دژی داعش دەکەن
kurdistan24.net

حکومەتی کۆریای باشوور یەکەم کاروانی فڕۆکەی جه‌نگی له‌ جۆری  T50  رادەستی هێزی ئاسمانی عێراق کرد.

وەزارەتی بەرگریی عێراق بڵاویکردەوە، حکومەتی کۆریای باشوور بەمەبەستی خێراکردنی شەڕی دژی داعش یەکەمین کاروانی فڕۆکەی شەڕکەری جۆری  T50  رادەستی هێزی ئاسمانی عێراق کرد.

لە راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری هاتووە، "رادەستکردنی ئەو فڕۆکانە لە چوارچێوەی رێککەوتنێکی نێوان عێراق و کۆریای باشوور بووە".

ئاماژەی بەوەشداوە، "دوای مەشق و راهێنانی فڕۆکەوانانی عێراق لەسەر فڕۆکەی شەڕکەری جۆری T50،  ئه‌م فڕۆکانه‌ بەشداری لە شەڕی دژی داعش دەکەن". بێ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌م فڕۆكانه‌ ئاشكرا بكات.