دادگا یه‌خه‌ی تره‌مپ به‌رنادات

K24 - هه‌ولێر:
دادوه‌ری فیدراڵی هاوای، ئێواره‌ی رۆژی چوار شه‌ممه رێككه‌وتی 29/3/2017 رایگه‌یاند" ماوه‌ی كاركردن به بڕیاری هه‌ڵپساردنی دوایین مه‌رسوومی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كه تایبه‌ت بوو به كۆچ، له هه‌موو خاكی ئه‌مریكا درێژكرده‌وه".
دیریك واتسۆن، دادوه‌ری فیدراڵی ئه‌مریكا، روونیكرده‌وه، ئه‌مه یه‌كه‌مین بڕیاری دادگایه دژی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ، كه پێش دوو هه‌فته ده‌ریكرد و گه‌شت و كۆچكردنی هاووڵاتیانی 6 وڵاتی موسڵمانی كرده ئامانج".
داواكاری گشتی هاوای، دوگ چین، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت" یه‌كه‌مین بڕیاری دادگا بۆ هه‌ڵپساردنی بڕیار و مه‌رسوومه‌كانی تره‌مپ به‌سه كه كار به مه‌رسوومه‌كانی سه‌رۆكی ئه‌مریكا نه‌كرێت و بڕیاری نوێی دادگاشی پێویست نه‌بووه، چونكه پێشتر بڕیاری راگرتنی بڕیاره‌كه‌ی یه‌كه‌می دره‌چوو بوو، ئه‌مه‌ش هه‌مان بڕیاره ده‌ریكردووه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی ئه‌و بڕیاره نوێیه‌ی دادگا، تره‌مپ ناتوانێت مه‌رسوومه نوێیه‌كه‌ی بسه‌پێنێت و ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌بێته جێگه‌ی مشت‌ومڕ له هۆڵی دادگاكان‌دا.

دادوه‌ر، واتسۆن له كاتی هه‌ڵپساردنی كاركردن به بڕیاره نوێیه‌كه‌ی تره‌مپ كه له 15/3/2017 بۆ جاری دووه‌م دژی كۆچبه‌ر و گه‌شتیارانی 6 وڵاتی زۆرینه موسڵمان ده‌ریكرده‌وه، گوتوویه‌تی" ئه‌م مه‌رسوومه‌ش به ئه‌نقه‌ست بۆ به ئامانجگرتنی ئایینێكی دیاریكراو ده‌ركراوه".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، تانه له بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی بداته‌وه.