ژهنهراڵێكی ئهمریكی: دامهزراندنی ناوچەیەکی فیدراڵی بۆ کورد لە سووریا ئامانجی ئێمه نییه
K24 - ههولێر:
فەرماندەی ھێزی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دژی داعش رایگەیاند ئەوان ھیچ ئامانجێکیان نییە ناوچەیەکی فیدڕاڵی بۆ کورد لە باکووری سووریا دابمەزرێنن.
ژەنەڕاڵ ستیڤن تاونسێند، فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سووریا و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، سەبارەت بە ھاوکارییەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان بۆ یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە"، رایگەیاند کە ئەوان ھیچ ئاماژەیەکیان لا درووست نەبووە، کە پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" بەنیازی دامەزراندنی ھەرێمێکی فیدڕاڵی بێت لە باکووری سووریا و گوتیشی ئەوە ئەرکی ھاوپەیمانان نییە، ھەرێمی فیدڕاڵی بۆ لایەنێک لە سووریا دابمەزرێنن.
ھەروەھا ئەو ژەنەڕاڵە گوتیشی" ئەرکی ئەوان رووبەڕووبوونەوەی داعشە لە عێراق و سووریا و نەھێشتنی ئەو ھەڕەشەیەیە لەسەر ناوچەکە".
گوتیشی رەنگە زۆرینەی ھێزی سووریای دیموکراتیک کورد بێت، بەڵام ژمارەیەکی زۆری عەرەب و تورکمانیشی تێدایە و ئەوان بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنی ئەو ھێزە بۆ شەڕی رەققە.