ئیڤانكا ده‌بێته‌ یاریده‌ده‌ری سه‌رۆك

به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌بێته‌ كارمه‌ندی كۆشكی سپی

K24 - هه‌ولێر:

ئیڤانکا ترەمپ بە شێوەیەكی فەرمی دەبێتە کارمەندی کۆشکی سپی.

کچە گەورەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا بە فەرمی دەچێتە نێو بەڕێوەبەرایەتییەکەی باوکی و وەک کارمەندێکی بێ موچە کاردەکات، دوای ئەوەی بڕیاریدا بە شێوەیەکی زیاتر فەرمیانە لە کۆشکی سپیدا بێت، لەو کاتەی كە لەلایەن شارەزایانی ڕەوشتی کارکردن تێبینی لەسەر بوو.

كاربەدەستێكی كۆشكی سپیش ئاشكرای كردبوو، ناونیشانی کاری ئیڤانکا یاریدەدەری سەرۆک دەبێت.

لەلایەن خۆشیەوە كۆشكی سپی لە بەیاننامەیەكدا خۆشحالی خۆیان دەربڕی سەبارەت بەوەی كە ئیڤانکا ترەمپ ئەم هەنگاوەی ناوە بۆ گێڕانی ئەم ڕۆڵە بێ پێشینەیە وەک کچە گەورەی سەرۆک.

ئیڤانكا تره‌مپ له‌وباریه‌وه‌ رایگه‌یاندبوو" ئه‌وه‌ ده‌بێته‌ فه‌رمانبه‌رێكی فیدراڵی بێ مووچه‌ و وه‌ك جارید كۆشنه‌ری هاوسه‌ری به‌بێ مووچه‌ كارده‌كات