ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا پێنج ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند
K24 – هه‌ولێر
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند ژماره‌ی په‌نابه‌رانی سوریا پێنج ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند كه به‌هۆی شه‌ڕ و توندوتیژی وڵاته‌كه‌یانی به‌جێهشتووه.
كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی سوریا ژماره‌ی په‌نابه‌رانی ئه‌و وڵاته پێنج ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند كه به‌شی زۆری ئه‌و پێنج ملیۆن په‌نابه‌ره‌ی سوریا له ره‌وشێكی خراپ‌دا ده‌ژین و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان له وڵاتانی دراوسێ ده‌ژین.
هه‌رچه‌نده باس له هه‌وڵ و كاره‌كانی ده‌كات بۆ به هاناوه‌چوونی په‌نابه‌رانی سوریا و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پێویست، به‌ڵام داوای هاوكاریشی له وڵاته زڵهێزه‌كان ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی په‌نابه‌ران سوریا، كه ژماره‌یان رۆژ له دوای رۆژ روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به ملیۆن كه‌سی دیكه‌شی له‌ناوخۆی سوریا ئاواره بوونه.