په‌رله‌مانتارێكی ئه‌وروپا: كورد شایسته‌ی ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
چارلس ته‌نۆك، سیاسه‌توانی به‌ریتانی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر گه‌لێك هه‌بێت شایسته‌ی ئه‌وه بێت بڕیار له چاره‌نووسی خۆی بدات و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت ئه‌وا گه‌لی كورده.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی ئه‌وروپا، له ئه‌كاونتی خۆی، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی توویته‌ر، نووسیویه‌تی: "ئه‌گه‌ر گه‌لێك هه‌بێت شایسته‌ی سه‌ربه‌خۆیی بێت، ئه‌وا گه‌لی كورده و شانشینی یه‌كگرتووش له ساڵی 1920 ئه‌و به‌ڵینه‌ی به‌كورد داوه".
ئه‌و تویته‌ی ته‌نۆك له وه‌ڵامی تویتێكی دلاوه‌ر ئاژگه‌یی، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا بوو، كه باسی هاتنی ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردبوو بۆ هه‌ولێر و له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌ی نێوان بارزانی و گوتێرێس، باس له ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كرا.
If anyone deserves a right to self-determination & their own separate state it must be the patient Kurdish people-the UK promised it ín 1920 https://t.co/jHjRn6Q8EO
— Charles Tannock (@CharlesTannock) March 30, 2017