ریفراندۆمه‌كه‌ی توركیا له ئه‌وروپا توندوتیژی تێكه‌وت
K24 – هه‌ولێر
سێ كه‌س له به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی توركیا له به‌لژیكای پایته‌ختی برۆكسل له‌كاتی رویشتن بۆ ده‌نگدان به ریفراندۆمه‌كه‌ی ده‌ستووری توركیا بریندار بوون، پاش ئه‌وه‌ی شه‌ڕه قسه و پێكدادان نێوان لایه‌نگرانی سه‌رۆك كۆماری توركیا و كورده‌كانی باكوور روویدا.
هه‌ر سێ برینداره‌كه ئه‌ندامی هه‌ده‌په‌ن و یه‌كێكیان ژنێكی 60 ساڵییه و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراوه‌ته‌وه.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه ئه‌وه كه‌سه‌ی به چه‌قۆ له‌و ژنه‌ی داوه ئه‌ندامی پارتی ره‌گه‌زپه‌ره‌ستی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی- مه‌هه‌په‌یه.
پۆلیسی برۆكسل هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ردوو لایه‌ن دا و داواكاری گشتیش ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی برۆكسێل له‌مباره‌وه گوتی هه‌ندێ كه‌س برینداربوون و بۆ نه‌خۆشخانه گواستراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ژماره و دۆخی ته‌ندروستیان نه‌دركاند و گوتی ره‌وشه‌كه "هه‌ستیاره" و نزیكه‌ی سه‌د كه‌س به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی توركیا كۆ بوونه‌ته‌وه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌لژیكا شارل میشال له تویتێكدا بڵاوی كرده‌وه "به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به مامه‌ڵه‌ی خراب له‌باره‌ی ریفراندۆمی توركیا ناده‌ین". هه‌روه‌ها به توندی كردوه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر باڵیۆزخانه‌ی توركیاشی شه‌رمه‌زار كرد.
ده‌نگدان به ریفراندۆمی ده‌ستووری توركیا بۆ هاووڵاتیانی توركیا له به‌لژیكا رۆژی 27 ئادار ده‌ستیپێكرد و تا رۆژی 9 نیسان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ریفراندۆمی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوری توركیا رۆژی 16 نیسانی داهاتوو به‌ڕێوه ده‌چێت كه ركاربه‌رایه‌تییه‌كی توند نێوان لایه‌نگران و دژبه‌رانی هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور هه‌یه.
به پێی راپرسییه‌كان، ده‌نگی "نا" به جیاوازییه‌كی زۆر كه‌م له پێشه و شان له شانی یه‌كتر ده‌ده‌ن بۆ ریفراندۆمی رۆژی 16 نیسانی داهاتوو.
رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار بڵاوی كرده‌وه رێژه‌ی ده‌نگی به‌ڵێ له سه‌ره‌تای مانگی ئادار بۆ كۆتایی مانگ له 55% بۆ 52% دابه‌زێوه، به‌ڵام به‌هۆی ئاڵۆزییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌وروپا پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌نگێ به‌ڵی به‌رامبه‌ر ده‌نگی نا ده‌كه‌ن.
پرۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستووری توركیا له لایه‌ن ئاكپارتی و مه‌هه‌په ئاماده‌كرا و به‌ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی هه‌ردوو لا په‌سندكرا و رووبه‌ڕووی دژایه‌تییه‌كی توندی جه‌هه‌په و هه‌ده‌په بووه‌وه و له‌میانه‌ی گه‌نگه‌شه‌كردنی ماده‌كانی چه‌ندین جار شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه نێوان په‌رله‌مانتاران روویدا و دواترینیشان شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌ی ژنه په‌رله‌مانتاران بوو.