روسیا زرێپۆشێكی هاوشێوه‌ی تانك تاقیده‌كاته‌وه
K24 – هه‌ولێر
سوپای روسیا ڤیدیۆی تاقیكردنه‌وه‌ی زرێپۆشی ئوران 9 تاقیده‌كاته‌وه كه هاوشیوه‌ی تانكه و چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی پێشكه‌وتووی سه‌ربازی هه‌یه.
ئه‌و زرێپۆشه له قوناغی تاقیكردنه‌وه دایه و بۆ یه‌كه‌مجار له هه‌رێمی مۆسكۆ تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ره‌رای ئه‌ركی دۆزینه‌وه به شێوه‌یه‌كی پێشكه‌وتوو ته‌قه ده‌كات.
ئه‌م زرێپۆشه وه‌ك تانك ده‌جوڵێته‌وه و 200 مووشه‌كی دژی تانك هه‌ڵده‌گرێت و خاوه‌ن تۆپی ئۆتۆماتیكی 30 میلی مه‌تری 2A72 یه و چه‌كێكیش بۆ ته‌قه‌كردن هه‌یه و خاوه‌ن ته‌كنۆلۆجیای دیتنی گه‌رماییه و ئامانجه‌كانیشی به له‌یزه‌ر ده‌پێكێت.