توێژينه‌وه‌يه‌ك: گه‌رماو كێش و شه‌كره داده‌به‌زێنێت
K24 – هه‌ولێر:
بۆ ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشى شه‌كره‌يان هه‌يه گرنگه ئاگادارى توێژينه‌وه‌يه‌كى نوێ بن، كه له باره‌ى سوودى گه‌رماو بۆ دابه‌زاندنى شه‌كره‌ى جۆرى دووه‌م له خوێن ده‌كات.
سايتى rsute.ru، توێژينه‌وه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ئه‌وه ئاشكرا كراوه، گه‌رماوكردن هاوشانى وه‌رزشكردن و بگره باشتريشه بۆ دابه‌زاندنى كێش و كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسى شه‌كره.
زانايانى بريتانيا توێژينه‌وه‌يان له باره‌ى دوو كۆمه‌ڵه‌وه كردووه، يه‌كێكيان به شێوه‌يه‌كى رێك‌وپێك چوونه‌ته هۆڵى وه‌رزش و دووه‌ميشيان به شێوه‌يه‌كى رێكخراو چوونه‌ته گه‌رماو، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته گه‌رماو به هه‌مان ئه‌ندازه‌ى ئه‌وانه‌ى چوونه‌ته وه‌رزش گه‌رمۆكه‌يان له ده‌ستداوه.
زانايان ده‌ڵێن: خاوبوونه‌وه و پشوودان له حه‌وزى گه‌رماودا رێگه‌يه‌كى باشه بۆ له‌ده‌ستدانى كێشى جه‌سته و پاراستنى ته‌ندرووستى.
توێژه‌ران به‌و ئه‌نجامه‌ش گه‌يشتوون كه كه ئه‌وانه‌ى له حه‌وزى گه‌رماودا ده‌مێننه‌وه و له ناو ئاوێكى گه‌رمن له پله‌ى 40 پله، له سه‌دا 10ى رێژه‌ى شه‌كر له خوێنيان كه‌متر ده‌بێت له‌وانه‌ى چوونه‌ته هۆڵى وه‌رزشى.