حكومه‌ت و ئۆپۆزسیۆن جنێو به یه‌كتر ده‌ده‌ن
K24 – هه‌ولێر
دانوستانی هه‌شت رۆژه‌ی ژنێڤ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سوریا به جنێودان و بێ ئه‌نجامێكی به‌رچاو كۆتاییهات.
رۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه نوێنه‌رانی حكومه‌تی سوریا و ئۆپۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته له هه‌شته‌مین و رۆژی كوتایی دانوستانی ژنێڤ به جنێودان به یه‌كتر كوتاییان به‌م خوله‌ی دانوستان هێنا.
له‌م خوله‌ی دانوستانی ژنێڤ نوێنه‌رانی رژێم و ئۆپۆزسیۆنی سوریا راسته‌وخۆ پێكه‌وه كۆ نه‌بوونه‌وه، به‌ڵكو نێردراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سوریا وه‌ك نێوانگیر بیروڕای هه‌ردوولا بۆ یه‌كتر ده‌گواسته‌وه‌وه. هه‌ردوولا یه‌كتریان به تیرۆریست و "مراهق" تۆمه‌تبار كرد.
سه‌رۆكی شاندی ئۆپۆزسیۆن ناسر حه‌ریری له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند "حكومه‌تی تیرۆریستی به‌شار ئه‌شه‌د له‌م دانوستانه‌دا ئاماده نه‌بوو له‌باره‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دانوستان بكات، به‌شار ئه‌شه‌د تاوانبارێكه و بۆ دابینكردنی ئاشتی له سوریا پێویسته ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵگرێت".
گوتیشی "نوێنه‌رانی حكومه‌ت ته‌نیا له باره‌ی دروشمی بێ مانای شه‌ڕی دژی تیرۆر قسه‌یان ده‌كرد".
له لایه‌كی دیكه‌وه شاندی حكومه‌ت، لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن به تێكدانی دانوستان تۆمه‌تبار كر.
به‌شار جه‌عفه‌ری سه‌رۆكی شاندی دانوستانكاری رژێم، گرووپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی به كۆمه‌ڵێك كرێگیراو تۆمه‌تبار كرد.
نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی بۆ سوریا، ستیفان دی میستو‌را رایگه‌یاند سه‌رباری لێدوانی هه‌ردوولا له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی، ئه‌وان مامه‌ڵه‌یان زۆر جیاواز بوو و قبوڵیان كرد به‌شداری له خولی داهاتووی دانوستانه‌كان بكه‌ن.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا به پراكتیك و له‌سه‌ر زه‌وی رووبه‌ڕووی گه‌لێك ئاسته‌نگ بوونه‌ته‌وه و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌شی له‌به‌ر چاون، به‌ڵام كه‌س به‌هۆی ئه‌م ئاسته‌نگانه وازی له دانوستان نه‌هێنا.
له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م خوله‌ی دانوستانی ژنێڤ، دی میستو‌را له نامه‌یه‌ك بۆ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی روسیا، توركیا و ئێران داوای كرد هه‌وڵ بۆ پاراستنی ئاگربه‌ست له سوریا بده‌ن.
شكستی دانوستانی ژنێڤ هاوكاته له‌گه‌ڵ گۆڕینی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا له باره‌ی سوریا. باڵیۆزی ئه‌م وڵاته له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نیكی هیلی رایگه‌یاند واشنتۆن ئێدی پێداگری له‌سه‌ر رۆیشتنی به‌شار ئه‌سه‌د ناكات.
هه‌ر له‌مباره‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رێكس تلرسۆن له ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند خه‌ڵكی سوریا له‌ماوه‌ی درێژخایه‌ندا چاره‌نووسی به‌شار ئه‌سه‌د دیاری ده‌كه‌ن.