تره‌مپ له بیری چووه‌وه بڕیارنامه‌كانی ئیمزا بكات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆكی ویلایه یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بۆ ئیمزاكردنی دوو بڕیارنامه رێوره‌سمێكی ئیمزاكردن رێكخستبوو، به‌ڵام له كوتاییدا له بیری چووه بڕیارنامه‌كانی ئیمزا بكات و ژووره‌كه‌ی به‌جێهشت.
تره‌مپ پرسیارێك له‌باره‌ی رۆڵی راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی و ده‌ستێوه‌ردانی روسیا له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا نه‌دایه‌وه و ژووره‌كه‌ی به‌جێهشت، بێ ئه‌وه‌ی بڕیارنامه‌كه‌ی ئیمزا بكات.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌دا دیاره جێگری سه‌رۆك، مایك پێنس هه‌وڵیدا پێشی پێ بگرێت بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارنامه‌كانی ئیمزا بكات، به‌ڵام تره‌مپ داوای لێ‌كرد بۆی بێنێت، ئه‌ویش له‌به‌ر چاوی كامێرا‌كان هه‌ردوو بڕیارنامه‌كه‌ی تره‌مپی هه‌ڵگرت و بۆی برد و دواتر ئیمزای كرد.
هه‌ر دوو بڕیارنامه‌ی تره‌مپ تایبه‌تن به بواری بازرگانی ده‌ره‌كی كه پێی وایه به‌هۆی جێیه‌جێكردنی ئه‌م دوو بڕیاره پێشی به خراپ سوود وه‌رگرتنی وڵاتان له بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌گرێت.
تره‌مپ وڵاتانی بیانی به سوود وه‌رگرتنی خراپ له بازرگانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا تۆمه‌تبار ده‌كات و به‌ڵێنداوه پێشی به‌و كار بگرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوو بڕیاری جێبه‌جیكار ده‌ركرد و ده‌یه‌وێت به‌هۆیه‌وه ئه‌و مامه‌ڵه خراپه‌ی كۆمپانیاكانی بیانی و كورتهێنانی بازرگانی ئه‌مریكا كه‌م بكاته‌وه كه ته‌نیا له ساڵی 2016 به‌رامبه‌ر چین 366 ملیار دۆلار كورتهێنانی هه‌بوو.