"گه‌شتێكی پڕ ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌یه"
K24 - هه‌ولێر:
له‌گه‌ڵ گه‌یشتنیان به ئه‌وروپا، قسه له‌باره‌ی سه‌گه‌كان و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی پیاوانی پۆلیس و هه‌وڵی چه‌ته‌كان بۆ بردنی پاره‌كانیان ده‌كه‌ن.
یه‌كێك له‌وانه‌ی گه‌یشتووه‌ته ئه‌وروپا و ناوی "نه‌جیم خان"ـه و ته‌مه‌نی 21 ساڵانه و خه‌ڵكی پاكستانه، له یه‌كێك له باخچه‌كانی شاری به‌لگراد قسه‌یكردووه‌و ده‌ڵێت" هیچ كاتێك ئه‌وه به خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هات، پۆلیسی ئه‌وروپی به‌و شێوه‌یه توندوتیژبن".
ئێستا 8000 په‌نابه‌ر، له مانگی ئاداری ساڵی 2016 وه به‌هۆی داخستنی سنووره‌كانی ئه‌وروپاوه، له وڵاتی سربیا گیریانخواردووه ، پاش ئه‌وه‌ی هه‌موو رێگاكانی ناوچه‌ی بالكانیان بڕیووه"
حكومه‌تی كرواتیا و بوڵگاریا و هه‌نگاریا، ئه‌و تۆمه‌تانه ره‌تده‌كه‌نه‌وه كه په‌نابه‌ران و رێكخراوه ناحكومییه‌كان، له‌سه‌ر مامه‌ڵی خراپیان ئاراسته‌یانكردوون.
زه‌گریب به‌ڵێنیداوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه راستبن، هه‌موو ئه‌و كه‌سانه سزابدات كه كاری خراپیان دژی په‌نابه‌ران كردووه، به‌ڵام ده‌ڵێت به‌ڵگه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه نییه".
به‌ڵام بۆدابێست، له‌وه‌ش زیاتر ده‌ڵێت و رایگه‌یاندووه" ئه‌وان مامه‌ڵه‌یه‌كی ته‌واو مرۆیی له‌گه‌ڵ په‌نابه‌راندا ده‌كه‌ن و رێزیان ده‌گرن".
سۆفیاش رایگه‌یاندووه" ئه‌وان لێكۆڵینه‌وه له‌و پێشێلكارییانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌گووترێت پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه".
نه‌جیم خان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی" پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، پۆلیس داویه‌تی به‌سه‌رماندا، ئێمه له كوخێكی سۆفیای پایته‌خت بووین، ده‌ستیانكرد به لێدانمان و په‌لكێشیان كردین بۆ بنكه‌یه‌كی پۆلیس، له‌وێش دیسان زۆریان لێداینه‌وه".
ئه‌ندامانی پۆلیسی هه‌نگاریا، كۆمه‌ڵێكیان ده‌ستگیركردووه و ئه‌و گه‌نجه ده‌ڵێت" به ده‌مدا خستینیانه سه‌ر زه‌وی و به‌سه‌ر پشتمان كه‌وتن، ته‌له‌فۆنه‌كانیان بردین و شكاندیان، به‌ڵام پاره‌كانیان نه‌بردین و كێشایانه‌وه به ده‌م و چاوماندا".
ئه‌مه حاڵی ئه‌و كه‌سانه‌یه رێگا دووره‌كانی ناوچه‌ی بالكان ده‌بڕن و خه‌ونی گه‌یشتن به ئه‌وروپای رۆژئاوا، دووچاری نه‌هامه‌تییه‌كی زۆری كردوون و ماوه‌یه‌كی زۆره له‌و وڵاتانه‌دا گیریانخواردووه