دوایین زانیاری له باره‌ی سزادانی هانده‌رانی شێروانه بزانه
K24 ـ هه‌ولێر
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا ده‌ره‌نجامی كێشه و گرفته‌كانی یاریگه‌ی شێروانه بۆ رۆژی بۆ كاتێكی دیكه دواخست، به‌ڵام كوردستان24 زانیاری له‌سه‌ر بابه‌تی سزادانی یانه كه‌لارییه‌كه ده‌ستكه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 1 نیسانی 2017، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی به كۆی ده‌نگ بابه‌تی سزادانی هانده‌رانی شێروانه‌ی بۆ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست.
به گوێره‌ی ئه‌م زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، دوایین یاریی یانه‌ی شێروانه له چوارگۆشه‌ی زێرین به‌رامبه‌ر یانه‌ی نه‌ورۆز بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی ده‌گواسترێته‌وه، یارییه‌كه‌ش له 20ـی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه ده‌چێت.
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو له دوایین ساته‌كانی یاریی نێوان شێروانه و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كه له شارۆچكه‌ی كه‌لار به‌ڕێوه چوو، هانده‌ران له دژی هه‌ژماركردنی لێدانێكی سزا هه‌ڵوێستی توندیان له دژی ناوبژیوانانی یارییه‌كه نواند، ئه‌مه‌ش كێشه و گرفتێكی زۆری له نێوان هانده‌ران و پۆلیس و ئاسایشی نێو یاریگه لێكه‌وته‌وه.