په‌رله‌مانتارانی كورد: بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مان نایاساییه
K24 – هه‌ولێر
هه‌ر پاش كۆتاییهاتنی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی عێراق به داگرتنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك، په‌رله‌مانتارانی كورد به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به كوردستان24 رایانگه‌یاند ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئه‌مڕۆ درا جێبه‌جێ ناكرێت و گومانیشیان له‌سه‌ر نیسابی یاسایی هه‌یه.
هه‌ر له‌مباره‌وه رێبوار ته‌ها په‌رله‌مانتاری كه‌ركوك گوتی پێش ئه‌وه‌ی ئێمه بایكۆتی دانیشتنی په‌رله‌مانی بكه‌ن، 200 په‌رله‌مانتار له هۆلی په‌رله‌مانی هه‌بوو.
په‌رله‌مانتارانی كورد ئاماژه به‌وه‌ش ده‌ده‌ن ده‌بوایه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئه‌و پرسه راده‌ستی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كانی بكردایه، گوتیشیان ئه‌م پرسه له دادگای فیدراڵ یه‌كلا ده‌كرێته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرسی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له داموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی كه‌ركوك خرایه به‌ر باس و به‌هۆیه‌وه ده‌مه‌قاڵه نێوان په‌رله‌مانتارانی كورد و سه‌رۆكی په‌رله‌مان دروستبوو و فراكسیۆنه كوردییه‌كان له هۆڵی دانیشتنی په‌رله‌مان كشانه‌وه.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، پرۆژه بڕیاری توركمانه‌كانی بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك په‌سه‌ندكرد و بڕیاریدا ته‌نها ئاڵای عێراق له كه‌ركووك هه‌ڵبكرێت.
په‌رله‌مانی عێراق هه‌ر له دانیشتنی ئه‌مڕۆی خۆی بڕیاریدا نابێت چیدیكه كورد مامه‌ڵه به نه‌وتی كه‌ركوكه‌وه بكات.