فێركارى.. چۆنييه‌تى زيادكردنى ئامرازى ريكۆرد بۆ به‌شى په‌يوه‌ندى

به‌وێنه‌و ڤيديۆ هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو روونكراوه‌ته‌وه‌
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر

له‌بابه‌تى ئه‌مجاره‌دا باس  له‌ زيادكردنى ئامرازى ريكۆردى ده‌نگ ده‌كه‌ين، بۆ به‌شى په‌يوه‌ندييه‌كانى مۆبايل له‌سيسته‌مى ئه‌ندرۆيدا.

بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م كرداره‌ ته‌نها پێويستمان به‌ به‌رنامه‌ى CSC Feature Expert for Samsung ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى  ئامرازى ريكۆرد بۆ مۆبايله‌كه‌مان  زياد بكه‌ين كه‌ ده‌توانن  له‌م لينكه‌ى خواره‌وه‌ دايبگرن.

CSC Feature Expert for Samsung

دواى ئه‌وه‌ى كه‌ به‌رنامه‌كه‌ت كرده‌وه‌ له‌ به‌شى Used fuatures only، فرمانى Voice Call  هه‌ڵبژێره‌
دواى ئه‌وه‌ى كه‌ به‌رنامه‌كه‌ت كرده‌وه‌ له‌ به‌شى Used fuatures only، فرمانى Voice Call هه‌ڵبژێره‌
پاشان چه‌ند هه‌ڵبژارده‌يه‌كى ديكه‌ ده‌داتى، پێويسته‌  config recording هه‌ڵبژێريت، هه‌روه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا دياره‌.
پاشان چه‌ند هه‌ڵبژارده‌يه‌كى ديكه‌ ده‌داتى، پێويسته‌ config recording هه‌ڵبژێريت، هه‌روه‌كو له‌وێنه‌كه‌دا دياره‌.
دواتر په‌نجه‌ره‌يه‌كى له‌م شێوه‌يه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ تێدا نوسراوه‌ recordingallowed  راسته‌وخۆ فرمانى Save له‌خواره‌وه‌ دابگره‌ و جێبه‌جێ ده‌كرێت
دواتر په‌نجه‌ره‌يه‌كى له‌م شێوه‌يه‌ت بۆ ده‌كرێته‌وه‌ تێدا نوسراوه‌ recordingallowed راسته‌وخۆ فرمانى Save له‌خواره‌وه‌ دابگره‌ و جێبه‌جێ ده‌كرێت

دواتر تاقيبكه‌ره‌وه‌ له‌به‌شى په‌يوه‌ندى، كاتێك په‌يوه‌ندى به‌كه‌سێكه‌وه‌ ده‌كه‌يت، فرمانى ريكۆرد له‌ته‌نيشتيه‌وه‌ زيادبووه‌، ده‌نگى هه‌ردوولا تۆمار ده‌كات و هيچ كێشه‌يه‌كى نييه‌.