مالدینی توقێنه‌رترین 4 یاریزان ده‌ستنیشان ده‌كات كه به‌ره‌نگاریان بۆته‌وه
پاوڵۆ مالدینی، كاپتن و جه‌نگاوه‌ری دێرینی پێشووی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا له لێدوانێكدا باشترین 4 یاریزان دیاری ده‌كات كه رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 نیسانی 2017، پێگه‌ی سكای سپۆرتسی ئینگلیزی لێدوانێكی مالدینی بڵاو كرده‌وه كه تێدا رۆناڵدۆی به‌رازیلی، ماڕادۆنا، زێدان و پلاتینی فره‌نسی به باشترین یاریزان ده‌ستنیشان ده‌كات كه رووبه‌ڕوویان بۆته‌وه.
مالدینی ده‌شڵێت: له نێوان ئه‌م 4 یاریزانه، دیێگۆ ماڕادۆنا تۆقێنه‌رترین یاریزان بوو كه له ژیانی وه‌رزشی خۆمدا رووبه‌ڕووی بوومه‌ته‌وه.
ماڕادۆنای یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ پێشتر ماوه‌ی 7 وه‌رز له سێریا ئه‌ی به درێسی ناپۆلی له دژی مالدینی و میلان یاریكردووه.
مالدینی، له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، رۆناڵدۆی به‌رازیلی به دووه‌م ترسناكترین هێرشبه‌ر ده‌زانێت كه رووبه‌ڕووی بۆته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ ئینته‌ر میلان پێش ئه‌وه‌ی تووشی پێكانه سه‌خته‌كه‌ی بێت، ركابه‌رێكی گه‌وره‌ی ئێمه بوون و له چه‌ندان یاری رووبه‌ڕووی یه‌كتر بووینه‌ته‌وه.
دواجار مالدینی، دوو یاریزانه‌كه‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی فره‌نسا (پلاتینی و زێدان) به باشترینه‌كان وه‌سف ده‌كات.
مالدینی ته‌مه‌ن 48 ساڵ، 24 ساڵی له‌گه‌ڵ یانه‌ی میلان تێپه‌ڕ كرد و زیاتر له 900 یاری له‌گه‌ڵ یانه ئیتاڵیاییه‌كه ئه‌نجامدا، له 2009 به فه‌رمی وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند.