كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی بارزانی دەستیپێكرد

چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بە كوردستان تاتوێ دەكەن

K24 - ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا بە سەرپەرشتی مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان، كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكرد.

بە گوێرەی زانیارییەكانی كوردستان24، جگە لە تاوتوێكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ھەردوولا، پرسی ریفراندۆم و ھەڵكردنی ئاڵای كوردستان و بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق بۆ داگرتنی ئاڵای كوردستان لە كەركووك تەوەری سەرەكی كۆبوونەوەكەن.

ئەم كۆبوونەوەیە لە كاتێكدایە، زۆربەی لایەنە سیاسییەكانی باشووری كوردستان ھاوڕان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم، ھەروەھا ھەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك بڕیاری ھەڵكردنی ئاڵای كوردستانی لەسەر فەرمانگە و دامەزراوە حكوومییەكانی شارەكە پەسندكرد، دوێنێش پەرلەمانی عێراق بڕیاری داگرتنی ئاڵای كوردستانی لەسەر فەرمانگەكانی كەركووكدا.

پرسێكی دیكە نەخشە رێگاكەی یەكێتی كە بۆ چارەسەری كێشەكانی ھەرێمی كوردستان ئامادەیان كردووە و دەیانەوێت لەگەڵ پارتی و لایەنە سیاسییەكانی دیكە گفتوگۆ لەسەر بكەن.