"كۆبوونەوەی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی بارزانی تایبەت بوو بە پرسی ریفراندۆم"

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی: پشتگیری خۆمان بۆ پرسی ریفراندۆم دووپاتكردەوە و لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانین

K24 - ھەولێر

كەمێك لەمەوبەر مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی بارزانی لە پیرمام کۆتایی هات، ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاند: "پشتگیری خۆمان بۆ پرسی ریفراندۆم دووپاتكردەوە و لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانین".

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا عەندنان موفتی ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایگەیاند: "پشتگیری خۆمان بۆ پرسی ریفراندۆم دووپاتكردەوە و لەگەڵ سەربەخۆیی كوردستانین".

روونیكردەوە، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی تایبەت بووە بە پرسی ریفراندۆم.