مه‌حموود محه‌مه‌د: له باره‌ی پرسی ریفراندۆم و كه‌ركوك له‌گه‌ڵ یه‌كێتی هاوڕاین
K24 – هه‌ولێر
گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان مه‌حموود محه‌مه‌د رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی تێگه‌یشتنێكی زۆر گرنگ له نێوان هه‌ردوولا هه‌بوو، به‌تایبه‌تی له باره‌ی چۆنییه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
مه‌حموود محه‌مه‌د به كوردستان24 رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر سێ بابه‌تی ریفراندۆم، كه‌ركوك و ره‌وشی ناخۆیی بوو.
له باره‌ی هه‌ڵوێستی یه‌كێتی سه‌باره‌ت به ریفراندۆم و دیاریكردنی كات و میكانیزنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌دا هه‌ردوو لا به هاوبه‌شی بڕیار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ده‌ده‌ن، پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی كوردستان رێك ده‌كه‌ون و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانیان ده‌كه‌ن و كات و میكانیزه‌كه‌ی دیاری ده‌كه‌ن.
له باره‌ی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك، ئه‌م ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی چۆن عێراق مافی خۆیه‌تی ئاڵاكه‌ی له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 هه‌ڵبكات، به هه‌مان شێوه‌ش مافی ئێمه‌شه ئاڵای كوردستان هه‌ڵبده‌ین.