رائول ده‌گه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه رائول گۆنزالێز له هاوینی داهاتوو ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه كۆنه‌كه‌ی، به‌ڵام ئه‌مجاره وه‌ك یاریزان نا.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، 2 نیسانی 2017، له راپۆرته هه‌واڵێكی پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه رائول ده‌گه‌ڕێته‌وه ریال مه‌درید و پۆستێكی كارگێری له یانه‌كه وه‌رده‌گرێت و نزیك له زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ر كار ده‌كات.
رائولی ته‌مه‌ن 39 ساڵ، پێشتر 550 یاری بۆ ریال مه‌درید ئه‌نجامداوه، له نێوان ساڵانی 1994 تا 2010 یاری بۆ یانه‌ی شایانه كردووه، دواتر په‌یوه‌ندی به یانه‌ی شالكه‌ی ئه‌ڵمانیا كرد، پاشان یانه‌كانی سه‌دی قه‌ته‌ری و نیویۆرك كورزمۆسی ئه‌مریكی تاقیكرده‌وه، له 2015 به‌یه‌كجاری وازهێنانی له یاریكردن راگه‌یاند و له دوای كریستیانۆ رۆناڵدۆ دووه‌م گۆڵكه‌ری مێژوویی یانه مه‌دریدییه‌كه‌یه.