بۆچى زۆربه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان ره‌نگيان شينه؟
K24- هه‌ولێر
هيچ كات بيرت له‌وه‌كردووه‌ته‌وه بۆچى ره‌نگى زۆربه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان (شينه)؟، ئايا ئه‌مه شتێكى رێكه‌وته ياخود به‌رنامه بۆ داڕێژراوه؟
ئه‌گه‌ر سه‌رنجى هه‌ريه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى (facebook، twitter، skype، linkedin، hi5) بكه‌ين، سه‌رجه‌ميان، رووكارى به‌رنامه‌كان شينه.
به‌پێى زۆربه‌ى زانايانى بوارى كۆمه‌ڵناسى، كۆمه‌ڵێك هۆكار و فاكته‌رى گرنگ هه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ره‌نگى شين ببێته هه‌ڵبژارده‌ى سه‌ره‌كى بۆ زۆربه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان كه ده‌كرێت له‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه كۆيان بكه‌ينه‌وه:-
- ره‌نگى شين، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌كانى ديكه، ره‌نگێكى ئارامه و خۆشى به مرۆڤه‌كان ده‌به‌خشێت.
- شێوازى ديزانيكردنى به به‌راورد له‌گه‌ڵ ره‌نگه‌كانى ديكه به‌ئاسانى ده‌كێشرێت و هه‌مه‌هانگيه‌كى ته‌واوى هه‌يه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م ره‌نگه‌كانى ديكه.
- ئه‌م جۆره ره‌نگه تاڕاده‌يه‌ك ره‌نگێكه له‌گه‌ڵ هه‌ست و نه‌ستى سه‌ردانكه‌ران ده‌گونجێ و به‌جۆرێك مرۆڤ له‌گه‌ڵيدا هه‌ست به‌هه‌بوونى ئه‌منييه‌ت ده‌كات.
- يارمه‌تيده‌ره بۆ چاوه‌كان، ئازارى چاو نادات، به‌تايبه‌تى له‌كاتى خوێندنه‌وه‌ى بابه‌تى نێو لاپه‌ڕه‌كاندا.
- هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ى وا له‌مرۆڤ بكات باوه‌ڕى به‌خۆى هه‌بێت.
نه‌ك هه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان به‌ڵكو هه‌ندێك له‌كۆمپانيا ته‌كنيكيه‌كانيش وه‌كو (hp و DELL، intel) ره‌نگى لۆگۆكه‌يان شين دانه‌وه، بۆ راكێشانى سه‌رنجى كڕياره‌كان.