بە وێنە... تاڤگەی كانی ماران سۆران
K24 - سۆران
لەسەر رێگەی سەرەكی سۆران- ھەولێر، كە بە رێگەی ھامڵتۆن ناسراوە، نزیك سەیرانگەی گەلی عەلی بەگ، ساڵانە لەگەڵ ھاتنی وەرزی بەھار و بارانبارین، چەند تاقگەیەكی بچوك لە نێو شاخدا دەتەقنەوە بە تاڤگەی كانی ماران ناسراوە، گەشتیاران لەم وەرزەدا سەردانی ئەو شوێنە دەكەن و وێنە لەگەڵ تاقگە و سرووشتی ناوچەكە دەگرن.
تاڤگەی كانی ماران دەكەوێتە سنووری قەزای سۆران، نزیك لە سەیرانگەی گەلی عەلی بەگ كە بە 130 كم لە ناوەندی پارێزگای ھەولێر دوورە و یەكێكە لە سەیرانگەكانی ئەو پارێزگایە.
فۆتۆ: ھەڤاڵ مەلا