فۆرمى راپرسييه‌كه‌ى سه‌ربه‌خۆيى ته‌نيا يه‌ك پرسيار له خۆده‌گرێت

K24 – هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى مه‌كته‌بى سياسى پارتى و يه‌كێتييدا بڕيار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى دراوه.
كۆبوونه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتى سه‌رۆك بارزانى به‌ڕێوه‌چوو.
وێڕاى درووستكردنى دوو ليژنه‌ى هاوبه‌ش، كه يه‌كێكيان سبه‌ى دانووستان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات و ئه‌وى ديكه‌شيان له داهاتوويهكى نزيكدا سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ لايه‌نه عێراقييه‌كان دانووستان ده‌سپێده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له فۆرمى راپرسييه‌كه كراوه.
هۆشيار زێبارى، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى ديموكراتى كوردستان بۆ كوردستان 24 ئاشكرايكرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وتوێژى زۆر له باره‌ى ئاليه‌تى ئه‌نجامدانى راپرسييه‌كه كراوه و هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه، كه پرۆسه‌كه ئاڵۆز نييه و پێويستى به بڕيارى په‌رله‌مان و ياساى تايبه‌ت نييه و ده‌كرێت حكومه‌ت بڕيار له سه‌ر ئه‌نجامدانى راپرسييه‌كه بدات.
هه‌روه‌ها گوتى: شێوازه‌كه‌ى ئاسانه و پرسيارێكى تايبه‌ت به سه‌ربه‌خۆيى ده‌گرێته خۆى.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، هێمن هه‌ورامى ياريده‌ده‌رى سه‌رۆك بارزانى، له تويتێكدا كه له هه‌ژمارى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى تويته‌ر بڵاويكردووه‌ته‌وه، رايگه‌ياندووه، پرسيارى راپرسى بۆ سه‌ربه‌خۆيى ته‌نيا يه‌ك پرسياره.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: پرسياره‌كه ئه‌وه‌يه، ئايا تۆ له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆيى كوردستانى...
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان راپرسييه‌كه ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم و تازه رزگاركراوهكانيش ده‌گرێته‌وه، كه به گوێره‌ى ده‌ستوورى عێراق به ناوچه‌كانى سنوورى مادده‌ى 140 ده‌ناسرێن.
هه‌ر سه‌باره‌ت به راپرسييه‌كه هۆشيار زێبارى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، مه‌رج نييه راسته‌وخۆ دواى راپرسييه‌كه سه‌ربه‌خۆيى رابگه‌يه‌ندرێت و گوتى: ئه‌نجامى راپرسييه‌كه ده‌بێته به‌ڵگه‌يه‌كى گرنگ به ده‌ست كورده‌وه كه داواى سه‌ربه‌خۆى ده‌كات.
روونيشيكرده‌وه، تا ئێستا وڵاتانى زلهێز كه قسهشيان له‌گه‌ڵ كراوه له‌و باره‌يه‌وه بڕوايان به‌وه نييه كورد جدييه له ئه‌نجامدانى راپرسى و راگه‌ياندنى سه‌ربه‌خۆيى بۆيه تا ئێستا به شێوه‌يه‌كى به‌رچاو ئه‌و پرسه‌يان به هه‌ند وه‌رنه‌گرتووه.