بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە تیروپشك دوا دەخات

بەرێوەبەرایەتییەكانی حەج و عومرە راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

K24 - ھەولێر

ھەرچەندە پێشتر راگەیەندرابوو، ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرەی ھەرێمی كوردستان، تیروپشكی كۆمپانیاكانی حەج و عومرە ئەنجامدەدەن، بەڵام ئەو تیروپشكە دواخرا.

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەی هەرێمی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كردووە: "ئاگاداری سەرجەم بەرێوەبەرایەتییەكانی حەج و عومرە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیاكانی حەج و عومرە دەكەینەوە كە بەهۆی چەند هۆكارێكی تەكنیكییەوە ناتواندرێت دووشەممە رێكەوتی 2017/4/3  تیروپشكی كۆمپانیاكانی حەج و عومرە بۆ ساڵی 2017 ئەنجام بدرێت".

لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەكراوە كە تیروپشكەكە بۆ چەند رۆژێكی دیكە دوا دەخەێت و تێیدا ھاتووە: "ئاگادارتان دەكەینەوە كە تیروپشكەكە بۆ چەند رۆژێكی دیكە دوادەخرێت لەكاتی ئەنجامدانیشی ئاگاداری هەموو لایەك دەكەینەوە".