زاواكه‌ی تره‌مپ سه‌ردانی عێراق ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
رۆیته‌رز له زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی تره‌مپ بڵاویكرده‌وه جارید كوشنێری راوێژكاری تره‌مپ و زاواكه‌ی به یاوه‌ری سه‌رۆكی ئه‌ركانی هاوبه‌شی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا جۆزێف دانفۆرد سه‌ردانی عێراق ده‌كات.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی كۆشكی سپی بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت، گوتی كوشنێر ده‌یه‌وێت بۆ خۆی عێراق ببێنێت و پشتگیری خۆی بۆ حكومه‌تی عێراق پیشان بدات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌باری بۆ یه‌كه‌مجار رۆژی 20 ئاداری رابردوو له كۆشكی سپی چاوی به دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌وت و دواتر رایگه‌یاند یارمه‌تیی زیاتری ئه‌مریكای له شه‌ڕی دژی داعش بۆ عێراق به‌ده‌ستهێناوه.
تره‌مپ له رۆژی 20 كانوونی دووه‌می رابردوو ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته‌وه گرت به‌ڵێنیدا ستراتیژییه‌كی نوێ بۆ شكستپێهێنانی داعش بگرێته‌به‌ر كه له ساڵی 2014 له سوریا و عێراق سه‌رهه‌ڵدا.
سه‌ردانی زاوای تره‌مپ بۆ عێراق هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له رۆژئاوای موسڵ كه هێزه‌كانی عێراق هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنی دوا پێگه‌كانی داعش له گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانی موسڵ له رۆژئاوای شاره‌كه ده‌ده‌ن، پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له 60% رۆژئاوای شاره‌كه‌یان كۆنترۆڵكرد.