سەعدی پیرە: پرسی ریفراندۆم لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ باس دەكەین

ئەنجامدانی ریفراندۆم رەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ لێک نزیکردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان
kurdistan24.net

K24 - ھەولێر

دوای كۆتایھاتنی كۆبوونەوەی شاندی ھاوبەشی پارتی و یەكێتی لەگەڵ حزبی شیوعی، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، دەکرێت ئەنجامدانی ریفراندۆم لەگەڵ وڵاتان باسبکرێت، بەتایبەت لەگەڵ حکوومەتی عێراق.

 جەختیشیکردەوە، ئەنجامدانی ریفراندۆم دەبێت دوور لە بەکارهێنانی تووندوتیژی بە ئەنجام بگات.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەنجامدانی ریفراندۆم رەنگە ببێتە هۆکارێک بۆ لێک نزیکردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و چارەسەرکردنی قەیرانەکانی هەرێمی کوردستان.