له شاری سان پترسبۆرگی رووسیا ته‌قینه‌وه روویدا
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا، له وێستگه‌ی میترۆری شاری سان پترسبۆرگی رووسیا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و به‌وهۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س كوژراون و بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی رووسیا، تا ئێستا 10 كوژراون و 50 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون و ته‌قینه‌وه‌كان به‌هۆی دوو بۆمبی چێنراو بووه له دوو شوێنی جیاوازی وێستگه‌كه‌دا.
هه‌روه‌ها ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه 3 وێستگه‌ی میترۆیان له شاره‌كه‌دا داخستووه.
#питер #метро #петербург pic.twitter.com/3Gb2oOhDGL
— ЦГ-инсайдер (@insider_ts) ٣ أبريل، ٢٠١٧