جۆن سینا داوای هاوسه‌رگیری له زۆرانبازێك ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
له‌به‌ر چاوی 75 هه‌زار هانده‌ری پاڵه‌وانیی جیهانی زۆرانبازی، داوای هاوسه‌رگیری له یه‌كێ له جوانترین كچه‌كانی زۆرانبازی ده‌كات.
جۆن سینا 39 ساڵی، ئه‌فسانه‌ی پاڵه‌وانیی جیهانی سه‌رگه‌رمی، له شوێنی زۆرانبازییه‌كه له ئۆرلاندۆی ئه‌مریكا پاش بردنه‌وه‌یه‌ك داوای هاوسه‌رگیری له نیكی بێلا ده‌كات و ئه‌ویشی به به‌ڵی وه‌ڵامی ده‌داته‌وه.
سینا هاوبه‌شه 33 ساڵییه‌كه‌ی به‌جێهشت، بێ ئه‌وه‌ی لێدوانێك له‌م باره‌وه بدات و له ستادیۆمی زۆرانبازی كه‌وته سه‌ر ئه‌ژنۆ و به داواكردنی هاوسه‌رگیری له بێلا رومانسییه‌تی خۆی پیشاندا.
سینا له‌مباره‌وه گوتی پێشتر داوای هاوسه‌رگیریم له نیكی بێلا كردبووه، به‌ڵام ویستم به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له گه‌وره‌ترین شوێن ئه‌وكاره بكه‌م.
سه‌رچاوه: mirror