ڤاران بەشداریی راهێنانەکانی ئەمڕۆی ریال مەدریدی نەکرد

پێکانی هەیە

K24- هەولێر

رافایل ڤاران بەهۆی پێکانەوە نەیتوانی بەشداریی راهێنەناکنی ئەمڕۆی ریال مەدریدی ئیسپانی بکات.

ڤاران شەوی رابردوو لە یاریی بەرامبەر دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس لە هەمان شوێنی جارانی لە قاچی چەپی تووشی پێکان بووەوە و لە دەستپێکی یارییەکەدا یاریگەی بەجێهێشت و دانی کارڤاخال شوێنی گرتەوە.
ریال مەدرید ئەمڕۆ بە بەشداریی سەرجەم یاریزانەکانی راهێنانەکانی ئەنجام دا، تەنیا ڤاران بەشداریی نەکرد، بەڵکو بەرگریکارە فڕەنسییەکە بە تەنیا چەند مەشقێکی سووکی کرد. هێشتا یانەی ریال مەدرید هیچ هەواڵێکی لەبارەی پێکانەکەی ڤاران بڵاونەکردووەتەوە و ماوەی دوورکەوتنەکەی نادیارە.

ریال مەدریدی پێشەنگی لالیگا بە 68 خاڵ، رۆژی چوارشەممە کاتژمێر 22:30 دەبێتە میوانی لیگانێس.