ڤیدیۆ.. یاریزانانی بارسێلۆنا یانەیەکی ئیسپانی ناچار دەکەن هەڵبوەشێتەوە

یاریزانانی یانە ئیسپانییەکە دەست بە گریان دەکەن
kurdistan24.net

K24- هەولێر

لاوانی بارسێلۆنا لە خولی یانە پلە سێیەکانی ئیسپانیا بە گۆڵبارانکردنی یانەیەک، بەرپرسانی یانەکەیان ناچارکرد تیپی تۆپی پێی یانەکەیان هەڵبوەشێننەوە.

لەمیانی یارییەکانی گەڕی 32ی خولی یانەکانی ئیسپانیا تیپی دووەمی بارسێلۆنا بە 12 گۆڵی بێبەرامبەر لە ئێڵدێنسی بردەوە و یاریزانە لاوەکانی بلاوگرانا گەورەترین ئەنجامیان لە مێژووی خولەکە تۆمارکرد.

یاریزانانی بارسا تەنیا لە نیوەی یەکەمدا 8 گۆڵیان تۆمارکرد و لە نیوەی یەکەمەوە یاریزانانی ئێڵدێنسی میوانیان شەرمەزارکرد.

بەرپرسانی یانەی ئێڵدێنسی بەهۆی ئەم ئەنجامە گەورە و ئابڕوبەرە بڕیاریان دا تیپی تۆپی پێی یانەکەیان هەڵبوەشێننەوە و ئەو کۆمپانیایانەی سپۆنسەری یانەکەیان دەکرد، گرێبسەتەکەیان لەگەڵ یانەکە هەڵوەشاندەوە.

ئێڵدێنسی لەم وەرزە لە 32 یاری تەنیا سێ سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و 24 جار شکستیهێناوە تەنیا خاوەنی 14 خاڵە، بەڵام بارسێلۆنا بی لە کۆمەڵەی سێیەمی خولەکە 66 خاڵی هەیە و پێشەنگی گرتووە.

کاردانەوەی ئەنجامەکە گەورەکە ئەوەندە گەورەن، بەپێی سەرچاوەی میدیا ئیسپانییەکان دوای یارییەکە چەند یاریزانێکی یانە هەڵوەشاوەکە دەستیان بە گریان کردووە، شێخ سەعدی بەرگریکاری یانەکەش چوار یاریزانی یانەکەی بە یاریکردن بە ئەنجامی یارییەکان تۆمەتبار دەکات و دەڵێت ئەم یارییە فرۆشرابوو