فێركارى.. چۆن نامه‌كانى ماسنجه‌ر و ڤايبه‌ر ده‌خوێنيته‌وه بێ ئه‌وه‌ى Seen لاى به‌رامبه‌ره‌كه‌ت نيشان بدات
K24 – هه‌ولێر
يه‌كێك له گرفته‌كانى تۆره كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان، ئه‌وه‌يه كاتێك نامه‌يه‌كت بۆ دێت، وا رووده‌دات له‌و كاته‌دا كارت زۆره‌و ناته‌وێ وه‌ڵامى بده‌يته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ته‌وێ بزانيت چى نووسيوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نامه‌كه بكه‌يته‌وه راسته‌وخۆ له‌لايه‌ن ئه‌و ده‌نوسرێ seen، واتا تۆ نامه‌كه‌ت كرده‌وه و بينيت.
پێشتر چاره‌سه‌رى ئه‌و گرفته‌مان بۆ لاپ‌تۆپ و ديسك تۆپ باس كرد، به‌ڵام پرسارێكى زۆر ده‌كرا، ئه‌ى بۆ مۆبايل چى بكه‌ين؟، ئايا چۆن بتوانين نامه‌كان بخوێنينه‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ره‌كه‌مان هه‌ست بكات؟.
ته‌نها ريگايه‌ك كه خه‌ڵك زۆر به‌كارى ده‌هێنا، په‌يوه‌ندى مۆبايله‌كه‌ى به ئينته‌رنێته‌وه ده‌پچڕاند، واتا واى فاى مۆبايله‌كه‌ى داده‌خست، پاشان ده‌چووه نامه‌كانى ده‌كرده‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى ئێمه لێره‌دا مه‌به‌ستمانه نامانه‌وێ په‌يوه‌نديمان به‌ئينته‌رنێته‌وه نه‌مێنێت، له‌هه‌مان كاتيشدا ئه‌م كرداره ئه‌نجام بده‌ين، ئه‌ميش له‌رێگه‌ى به‌كارهێنانى ئه‌پێكه‌وه ده‌كرێت به‌ناوى (unseen) بۆ مۆبايلى سيسته‌مى ئه‌ندرۆيد به‌كاردێت، ده‌توانن له‌م لينكه‌ى خواره‌وه‌ى دايبه‌زێنن.
بۆ دابه‌زاندن كليك له‌سه‌ر Unseen بكه
.تێبينى/ ئه‌م ئه‌په بۆ (تيلگرام، واتس‌ئاپ و تيلگرام)يش به‌كاردێت
بۆ فێركارى و چۆنييه‌تى به‌كارهێنانى ئه‌م گرته ڤيديۆيه‌ى خواره‌وه ببينه:-