ئامۆژگاری مێسی ده‌كرێت كه واز له تانگۆ بهێنێت
گۆڵپارێزێكی ئارجێنتینا، له دیمانه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ئامۆژگاری لیۆنێل مێسی ده‌كات كه واز له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بهێنێت و نه‌گه‌ڕێته‌وه یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 3 نیسانی 2017، ماریانۆ گۆنزالۆ ئه‌لیخاندرۆی گۆڵپارێزی یانه‌ی ئینستیودیانتس، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنێكی ئارجێنتینا ئامۆژگاری مێسی ده‌كات كه واز له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بهێنێت.
ئه‌لیخاندرۆ ده‌شڵێت: خه‌ڵكی ئارجێنتینا نرخی مێسی نازانن و به‌رده‌وام به‌وه تاوانباری ده‌كه‌ن كه ئاستی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی جیاوازه.
ئه‌لیخاندرۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، گۆڵپارێزی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیاوه و به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ئیسنستیودیانتس ده‌كات، ده‌شڵێت: سرووشتی خه‌ڵكی ئارجێنتین وایه، تا كه‌سێك له‌ده‌ست نه‌ده‌ن نرخی نازانن، پێشتر بینیمان كاتێك مێسی له دوای له‌ده‌ستدانی جامی كۆپا ئه‌مریكای 2016 بڕیاری وازهێنانی دا، خه‌ڵك چۆن رژانه سه‌رشه‌قامه‌كان.
لیۆنێل مێسی 29 ساڵ، له ئێستادا به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان بۆ 4 یاری سڕ كراوه، لیۆ له‌وه‌ته‌ی یاری بۆ تانگۆ ده‌كات، پله‌ی دووه‌می مۆندیالی 2014ـی به‌ده‌ستهێنا، له ساڵه‌كانی 2015 و 2016 گه‌یشته یاری فایناڵی جامی كۆپا ئه‌مریكا، به‌ڵام له هه‌ردوو یارییه‌كه به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیللی دۆڕاند.