خۆكوژێكی قیرغیزیستانی میترۆی سان پترسبێرگی له خوێندا سووركرد
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی قیرغیزیستان زانیاری ن،ێیان له‌سه‌ر ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌ی وێستگه‌ی میترۆی شاری سان پترسبێرگ بڵاوكردووه‌ته‌وه و ناو و به‌رواری له دایكبوونی و وێنه‌كه‌یان بلاوكردووه‌ته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی رووسیا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی وێستگه‌ی میترۆی شاری سان پترسبێرگی رووسیای ئه‌نجامداوه، خۆكوژێك بووه و له وڵاتی قیرغیزیستانه‌وه هاتووه".
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی رووسی بڵاویكرده‌وه، ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قینه‌وه‌كانی وێستگه‌ی میترۆی شاری سان پترسبێرگی ئه‌نجامداوه، خۆكوژ بووه و له قیرغیزیستانه‌وه هاتووه‌ته رووسیا.
ئاژانسی ئینته‌رفاكسی رووسی له ده‌زگای ئاسایشی وڵاتی قیرغیزیستانه‌وه زانیوویه‌تی، ئه‌و كه‌سه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، له قیرغیزیستانه‌وه هاتووه و له رووسیاش له دایكبووه.
رخات سلێمانۆف گوته‌بێژێك به ناوی ده‌زگای ئاسایشی قیرغیزیستانیش رایگه‌یاندووه:" خۆكوژه‌كه‌ی وێستگه‌ی میترۆی شاری سان پتریسبێرگی رووسیا، هاووڵاتییه‌كی قیرغیزیستانییه به‌ناوی" ئه‌كبه‌ریوون جه‌لیلۆف" و له دایكبووی ساڵی 1995"ـه.
ئێواره‌ی دوێنێ له وێستگه‌ی میترۆی شاره‌كه‌دا، ته‌قینه‌وه روویداو، له ئه‌نجامدا 11 كه‌س كوژران و 51 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.