"حکوومەتی عێراق لە جێبەجێ نەکردنی ماددەی 140 بەرپرسیارە"

"کەرکووک لە چوارچێوەی ماددەی 140 دەستووری عێراق مافی ئەوەی هەیە، بڕیار لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و راپرسی بدات"

K24 - كەركووك

محەممەد عوسمان، پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ کوردستان24 لەبارەی دەنگدانی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە ئەنجامدانی راپرسی لە شاری کەرکووک رایگەیاند: "ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە چوارچێوەی ماددەی 140 دەستووری عێراق مافی ئەوەی هەیە، بڕیار لەسەر هەڵکردنی ئاڵای کوردستان و راپرسی بدات، ئاماژەی بەوەشدا، حکوومەتی عێراق لە جێبەجێنەکردنی ماددەی 140 بەرپرسیارە".