پراڤدا: پرسى مافى چاره‌ى خۆنووسينى گه‌لى كورد بووه‌ته حه‌تميه‌تێكى ره‌ها

K24 – هه‌ولێر:
سايتى پراڤداى رووسيا وتارێكى شيكارى له باره‌ى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان بڵاوكردووه‌ته‌وه. له وتاره‌كه‌دا رايگه‌ياندووه، "دۆزى كورد له زيهنى رايگشتى جيهانيدا ره‌گى داكوتاوه. پرسى مافى چاره‌ى خۆنووسينى گه‌لى كورد بووه‌ته حه‌تميه‌تێكى ره‌ها" و "ئه‌مريكا هه‌وڵه‌كانى خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان".
له وتاره‌كه‌دا هاتووه: "له‌م ماوه‌ى دواييدا، شيمانه‌ى ده‌ركه‌وتنى كيانى ده‌وڵه‌تى كوردى له باكوورى سووريا و عێراقدا زياتر گيانى به به‌ردا هاتووه".
"به گوێره‌ى راپۆرته هه‌واڵييه‌كانى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياند، ئه‌مريكا ته‌نيا گره‌و له‌سه‌ر هێزى چه‌كدارى و سه‌ربازى كورد ناكات، له دژى داعش؛ به‌ڵكو له پێناو به‌ده‌ستهێنانى مافى چاره‌ى خۆنووسين و دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ، واشنتن له رووى مه‌بده‌ئييه‌وه، ره‌زامه‌ندى بۆ كورد ده‌ربڕيوه".
ئه‌و سايته به چاوپۆشى له مافى گه‌لى كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى چاره‌ى خۆنووسين، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه كردووه، كه ره‌نگه دواى راگه‌ياندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان رووبده‌ن.
سايته‌كه له‌و بڕوايه‌دايه، "دامه‌زراندنى ئه‌و ده‌وڵه‌ته ئامانجێكى گه‌وره‌ى ستراتيژى له پشته‌وه بێت".
وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ گرنگى و بايه‌خى جيۆپۆليتيكى كوردستان و كاريگه‌رى له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى داهاتووى ناوچه‌كه و جيهان. پراڤدا نووسيويه‌تى: "له ئاستى هه‌رێمايه‌تى و جيهانيدا ره‌نگه ده‌وڵه‌تى كوردستان ببێته كارتێكى به‌هێزى فشار".
سايته‌كه له رێى ئه‌و وتاره‌وه هه‌وڵيداوه به دواى پرسيارى "بۆچى پێويسته ده‌وڵه‌تى كوردستان دابمه‌زرێت و له پێناوچيدا.. " بگه‌ڕێت و بۆ وه‌ڵامى پرسياره‌كه‌شى چه‌ند لێكدانه‌وه‌يه‌كى "نه‌رێنيانه‌ى" له باره‌ى هاوكێشه سياسييه‌كانى ناوچه‌كه خستووه‌ته‌ڕوو.
سايته‌كه له باسى گرنگى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستان دوو خاڵى نووسيوه و له خاڵى يه‌كه‌مى ئه‌و گرنگييه‌دا نووسيويه‌تى: "ده‌ركه‌وتنى ده‌وڵه‌تى كوردى خاوه‌ن سوپايه‌كى پڕ ئه‌زموون و شاره‌زا و پڕچه‌ككراو به چه‌كى نوێ، له توانايدايه رووداوگه‌لێك بخوڵقێنێت، كه گۆڕانكارى ريشه‌يى به‌سه‌ر ته‌رازووى هێز له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا بهێنێت".
له خاڵى دووه‌مى ئه‌و گرنگيه‌شدا نووسيويه‌تى: "له رێى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌مريكاش ده‌توانێت زۆرێك له كێشه جۆرايه‌تييه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات. لانيكه‌م ئه‌مريكا دۆستێكى كاريگه‌ر و گرنگى له ناوچه‌كه ده‌بێت. ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌مريكييه‌كان تواناى سياسه‌ت و جوڵه‌ى زياتريان له ئاستى هه‌رێمايه‌تيدا هه‌بێت".
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: "ده‌وڵه‌تى كوردستان ده‌بێته كارتێكى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى پڕ به‌ها بۆ ئيداره‌دانى ره‌وتى رووداو و ململانێ هه‌ستياره‌كانى ناوچه‌كه به تايبه‌تى كاتێك ئه‌و كێشانه‌ى هه‌ن به تێپه‌ڕينى كات و گۆڕ‌انى نه‌وه‌كان تايبه‌تمه‌ندى هه‌ره گرنگى خۆيان له رووى تێڕوانينى باو و نه‌ريتى سياسه‌تى (ئه‌نگلۆ سكسۆنييه‌وه) له‌ده‌ستده‌ده‌ن. ئيدى ئه‌و ململانێيانه ناتوانن رۆڵى هێڵى يه‌كلاكه‌ره‌وه ببينن".
پراڤدا له وتاره‌كه‌دا نموونه‌ى ململانێى فه‌له‌ستين و ئيسرائيلى هێناوه‌ته‌وه، كه ئێستا هه‌ردوولا به‌دواى چاره‌سه‌رى ئاشتييانه‌دا ده‌گه‌ڕێن. وه‌ك 20 ساڵ يان 30 ساڵ پێش ئێستا نيين، كه رووبه‌ڕووى يه‌كدى ده‌بوونه‌وه. "ئه‌مه‌ش ماناى وايه رووداوه هه‌رێمايه‌تييه‌كان ديناميكيه‌تى تايبه‌ت به خۆيان له ناوخۆوه وه‌رده‌گرن. زاڵبوون به‌سه‌رياندا له ده‌ره‌وه زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت، كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ى سياسه‌تى ئه‌نگلۆ سكسۆنى و ئه‌مريكايه، هه‌ر بۆيه به‌دواى هێڵى نوێ و دابه‌شكارى نوێ‌دا ده‌گه‌ڕێن".
پراڤدا ئه‌وه‌شى نووسيوه: "له‌م قۆناغه‌دا دۆزى كورد له زيهنى رايگشتى جيهانيدا ره‌گى داكوتاوه، به‌وه‌ى مافى چاره‌ى خۆنووسينى گه‌لى كورد حه‌تمييه‌تێكى ره‌هايه".
له وتاره‌كه‌دا سه‌رنجيش بۆ ئه‌وه راكێشراوه، كه "كورد چه‌ندين سه‌ده‌يه له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب و پێكهاته‌كانى ديكه‌دا ده‌ژيت"، به‌ڵام هيچ ئاماژه‌يه‌كى به سياسه‌تى ده‌سه‌ڵاته‌كانى به‌غداى پايته‌خت له به‌رامبه‌ر كوردستان نه‌كردووه و سه‌رنجيشى بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه به گوێره‌ى هه‌ڵكه‌وته‌ى جوگرافى ده‌وڵه‌تى كوردستان له يه‌ك كاتدا ده‌بێته "دراوسێى توركياى سوننه و ئێرانى شيعه".
له كۆتايى وتاره شيكارييه‌كه‌دا ئه‌و سايته رووسييه ده‌ڵێت: "ده‌وڵه‌تى كوردستان له سه‌روبه‌ندى جه‌نگدا له‌دايكده‌بێت –وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ شه‌ڕى داعش- پێگه‌كه‌ى ده‌كه‌وێته دڵى جيهانى ئيسلامى و خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستى گه‌وره".
و.ئ.ه