ئه‌ردۆغان: كه‌ركووك شارێكی توركمانییه
K24 – هه‌ولێر
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا، رایگه‌یاند:" كه‌ركووك شارێكی توركمانییه و ئه‌وه‌ی ئێستا له و شاره كراوه، داگیركارییه"، هه‌روه‌ها پێداگریشی له‌سه‌ر "درێژپێدانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات بۆ ناو سنووری عێراق كرد و ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه دوو سێ قوناغی هه‌یه". بۆ ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی به ته‌له‌عفه‌ر و شنگال و موسڵ كرد.
ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤیزیۆنی گووتی" ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوو بكه‌ین، ده‌زانین كه‌ركووك شارێكی توركمانییه، دواتر به تێپه‌ڕبوونی كات زۆر گۆڕانكاری جیدی كراون و گۆڕانكاری به‌سه‌ر رێژه‌ی دانیشتوانیدا هاتووه. سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه، ئه‌مڕۆ له كه‌ركووك به توركمان، عه‌ره‌ب و كورد گۆڕانكارییه‌كی زۆری روویداوه. پێم وایه ئه‌وه‌ی ئێستا كراوه داگیركارییه و زۆر ناشیرینه. بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق زۆر زۆر له شوێنی خۆیدا بوو. ئێمه‌ش هه‌مان بڕیار ده‌ده‌ین".
هه‌روه‌ها گووتی "ئه‌وه‌ی كراوه، ناوی یاریكردنه به ئاگر. پێویسته هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای عیراق به‌رده‌وام بێت و عه‌ره‌ب و توركمان و كورد پێكه‌وه بژین. ئه‌وه‌ی بڵێت ئه‌وه هی منه و هه‌نگاوێك هه‌ڵبگرێت، له ئاینده‌دا باجه‌كه‌ی جیاواز ده‌بێت".
سه‌رۆك كۆماری توركیا له باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فورات به كه‌ناڵی NTV توركی رایگه‌یاند" قوناغی یه‌كه‌می ئۆپه‌راسیۆنی فورات له جه‌رابلوس، دابق و باب كوتاییهات، هه‌رچه‌نده له منبج داعش نییه، به‌ڵكو په‌یه‌ده و یه‌په‌گه له‌وێ هه‌یه و ده‌مانه‌وێت ئه‌وان بڕۆنه به‌ری رۆژهه‌ڵاتی فورات و عه‌ره‌به‌كان له منبج نیشته‌جێ ببن، چونكه 85% دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن و دوای ئه‌وێ ئامانجی سه‌ره‌كی ره‌ققه‌یه و گرنگترین ناوه‌ندیی داعشه و باس له بوونی 5 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌وێ ده‌كرێت، ئه‌م پرسه به ئه‌مریكا، روسیا، توركیا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمان پێكه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین".
له به‌شیكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، ئه‌ردۆغان حه‌شدی شه‌عبی به رێكخراوێكی تیرۆریستی ناوبرد و گووتی" رامانگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر حه‌شدی شه‌عبی به كار بێنن ئاڵۆزی رووده‌دات. له ته‌له‌عفه‌ر 400 هه‌زار توركمانمان هه‌یه و ره‌وشی شنگال زۆر خراپتر بووه و هه‌وڵ ده‌درێت بكرێته قه‌ندیلی دووه‌م، له عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای تایفه‌گه‌ریی نزیك له نه‌ته‌وه‌په‌رستی فارس یارمه‌تییه‌ك بۆ ئیران ده‌درێت".
ئه‌ردۆغان له باره‌ی رۆژئاوای كوردستانی گووتی " له سه‌ره‌تادا پێویسته كێشه‌ی منبج چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وجار باس له چۆنییه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌ققه بكه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌وان (ئه‌مریكا) له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه و په‌یه‌ده ئه‌وكاره ده‌كه‌ن، ئێمه له ناو ئه‌م پلانه‌دا نابین. توركیا كاری به تیرۆریستان نییه، ده‌مانه‌وێت ئه‌مریكاش وابێت. مه‌گه‌ر بۆ ده‌ركردنی داعش ئه‌وه‌نده هێزمان نییه په‌یه‌ده و یه‌په‌گه دێننه هاوشانی ئێمه. فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانمان پێكه‌وه قسه ده‌كه‌ن. هێشتا بڕیاری كۆتایی نه‌دراوه و چاوپێكه‌وتنه‌كان به‌رده‌وامن".