رەوشی كەشوھەوا راگەیەندرا
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، باری كەشوھەوای 48 كاتژمێری راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان، ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچەی شاخاویی نیمچە ھەور دەبێت.
سەبارەت بە كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمانی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ھەندێك پەڵە ھەوری جیاجیا.