شاندی هه‌رێمی كوردستان له كۆشكی كۆمارییه
K24 – هه‌ولێر
شاندی هه‌رێمی كوردستان رۆژی چوارشه‌ممه 5 نیسانی 2017 له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، سه‌ردانی فوئاد مه‌عسووم سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد و بڕیاریشه سه‌ردانی هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكوه‌زیران، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی بكات و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له به‌غدا بمێنێته‌وه.
عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا رایگه‌یاند" له باره‌ی پرسی ریفراندۆم وه‌ڵامی به‌رپرسانی حكومه‌تی فیدراڵ ده‌ده‌ینه‌وه".
موفتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له به‌غدا رایگه‌یاند" هه‌ردوو لامان پرسیار و نیگه‌رانیمان هه‌یه و پێكه‌وه داده‌نیشین و وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی یه‌كتر ده‌ده‌ینه‌وه".
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێش ئه‌وه‌ی شانده هاوبه‌شه‌كه‌ی پارتی و یه‌كێتی بچنه لای سه‌رۆك كۆمار فوئاد مه‌عسووم، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و گووتی" ئه‌وه‌ی له په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی كه‌ركوك كرا، به هه‌ڵه ده‌زانین و كه‌موكوڕی زۆری یاسایی تێدایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه".
شاندب هه‌رێم پێكهاتوون له فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و عه‌دنان موفتی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی.
شاندی هه‌رێمی كوردستان پاش كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولا به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی و سه‌ردانی هاوبه‌شی هه‌ردووكیان بۆ لای لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان پێكهات و بڕیاره پاش سه‌ردانی سه‌رۆك كۆمار، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ریفراندۆم سه‌ردانی هه‌ر یه‌ك له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامیی عێراق بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی دوو رۆژ له به‌غدا بمێنێته‌وه.