"له ژێر خاكدا ئاگات له منداڵه‌كانمان بێت"
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی سووری، كه فرمێسك بووه‌ته گۆمێك له چاوه‌كانیدا و وه‌ك باران به‌سه‌ر كۆچی ئازیزانیدا ده‌بارێنێت، یه‌كێكه له‌وانه‌ی له كوشتارگه‌كه‌ی خان شێخونی شاری ئه‌دلب، 25 كه‌سی خێزانه‌كه‌ی له ده‌ستداوه.
ئه‌و گه‌نجه ناوی "عه‌بدولحه‌مید ئه‌لیوسف"ـه و رۆژی 4/4/2017 به‌هۆی بۆردوومانكردنی گونده‌كه‌یان به چه‌كی كیمیایی و گازی "سارین" تا ئه‌و ساته‌ی له هۆشی خۆی چووه، خه‌ریكی رزگاركردنی كه‌سوكاریی و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ی بووه.
له ڤیدیۆیه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌لیوسف ده‌رباره‌ی ئه‌و چركه‌ساته تۆقێنه‌ر و ئازاربه‌خشانه ده‌دوێت، كه به‌هۆی بۆردوومانی ناوچه‌كه‌یان به چه‌كی كیمیایی به‌سه‌ریدا هاتووه و سه‌ره‌نجام ئه‌ویشی گه‌یاندووه‌ته نه‌خۆشخانه.
چیرۆكی عه‌بدولحه‌مید فرمێسك له چاوان دێنێت و له‌و كاته‌دا دوو كۆرپه‌كه‌ی دووانه"جمك"ـه‌كه‌ی به ناوی "ئه‌حمه‌د و ئایه" و هاوژینه‌كه‌ی به‌خاكده‌سپێرێت، قسه ده‌كات و داوا له هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات " له ژێر خاكدا ئاگات له منداڵه‌كانمان بێت".
ئه‌و گه‌نجه له‌و رووداوه تراژیدییه‌دا، 25هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كه 25 كه‌س بوون له ده‌ستداوه.
له قسه‌كانیدا ده‌ڵێت" منداڵه‌كانم گه‌ڕانه‌وه بۆلای خودا، ئه‌و له هه‌موو سه‌ركرده‌كان به ره‌حمتره".