خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكا و شاژنی ئوردن له كۆشكی سپی‌دا پیاسه ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
میلانیا تره‌مپ و رانیا عه‌بدوڵڵا. خانمی یه‌كه‌م و شاژنی ئوردن، به ناو كۆشكی سپی‌دا ده‌گه‌ڕێن.
وێنه و ڤیدیۆی شاژنه رانیا له‌گه‌ڵ میلانیا بڵاوبووه‌ته‌وه، كاتێك له به‌شی رۆژئاوای كۆشكی سپی پێكه‌وه پیاسه ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێن.
له كاتی سه‌ردانی شا عه‌بدوڵڵای شای ئوردن بۆ كۆشكی سپی و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، شاژنی ئوردن و خانمی یه‌كه‌می ئه‌مریكاش پێكه‌وه چونه‌ته قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له واشنتۆن و له ناو كۆشكی سپیشدا پێكه‌وه گه‌ڕاون.
جاری دووه‌مه شا عه‌بدوڵای شای ئوردن، له‌و كاته‌وه‌ی تره‌مپ ده‌ستبه‌كاربووه، دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سازده‌كات.
ئوردن یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌یه به هاوپه‌یمان و شاعه‌بدوڵاش به دۆستی وڵاتانی رۆژئاوا ناسراون.