سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه پاره‌یه‌كی خه‌یاڵی بۆ جلی ژێره‌وه‌ی ژنانی "تیپی چێژبه‌خشین" خه‌رج ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور، خه‌رجییه‌كی زیاتری بۆ كڕینی جلی ژێره‌وه‌ی ژنان ته‌رخانكردووه، ئه‌و خه‌رجییه‌شی بۆ ئه‌و ژنانه‌كردووه كه حه‌زوو و ئاره‌زووی كه‌سه نزیكه‌كانی به‌جێده‌هێنن.
كیم جۆنگ ئون، ساڵی رابردوو خه‌رجییه‌كی 2.7 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی، كه ده‌كاته زیاتر له 3 ملیۆن و 337 هه‌زار دۆلار، بۆ كڕینی جلی ژێره‌وه‌ی ژنان له جۆری ماركه‌ی به ناوباگ و كورسی راكشان و كات به‌سه‌ربردنی له چین كڕیوه.
ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ش له چاو ساڵی 2015 دا. 1.2 ملیۆن جونه‌یهی ئیسته‌رلینی زیاتره كه ده‌كاته نزیكه‌ی 1.5 ملیۆن دۆلار، ئه‌م ژمارانه‌ش ده‌سته‌ی كاری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی له ناوه‌ندی بازرگانی جیهانی كۆیانكردووه‌ته‌وه.
له وڵاتێكدا ژماره‌ی دانیشتوانی 25 ملیۆن كه‌سه و زۆربه‌یان ساڵانه داهاتیان 1000 جونه‌یهی ئیسته‌رلینییه كه ده‌كاته نزیكه‌ی 1250 دلار له ساڵێكدا، به‌ڵام كڕینی ئه‌و جلانه‌ی ژێره‌وه‌ی ژنان، به بڕیارێكی تایبه‌ته بۆ ژنه‌كان و هاوڕێكانی ده‌سته‌بژێره فه‌رمانڕه‌واكه‌ی وڵاته داخراوه‌كه‌یه، به تایبه‌تی گرووپه ژنه‌كانی هاوڕێی سه‌رۆكی كۆریا، كه به "تیپی چێژبه‌خشین" یان "به‌شی پێنجه‌م" ناسراون.
تیپه‌كه بریتییه له جوانترین ژنه‌كانی كۆریای باكوور، پیاوانی كیم جۆنگ ئون، به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێن و جوانترینه‌كانی كۆریا دێننه ناو ئه‌و تیپه‌ی چێژ به سه‌رۆكه گه‌نجه توندڕه‌وه‌كه ده‌به‌خشن.
به‌گوێره‌ی شایه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی كۆریای باكوور جیابوونه‌ته‌وه، كچانی ته‌مه‌ن 13 ساڵ دێنن و بڕیارده‌ده‌ن جارێكی دیكه به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت قسه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا بكه‌ن، ئه‌گینا له سێداره ده‌درێن".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و كچانه‌ی ده‌برێنه ناو "تیپی چێژ" به پشكنینی پزیشكیدا تیده‌په‌ڕن تا دڵنیابنه‌وه له‌وه‌ی كچێنییان له ده‌ستنه‌داوه و به پاكیزه‌یی ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و كچانه ساڵانێك فێری پێشكه‌شكردنی نمایشی خۆشیبه‌خش ده‌كرێن و چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی سوپا له كۆریای باكوور سێكس ئه‌نجام بده‌ن.
ساڵی 2011 ئه‌و كاته‌ی "كیم جۆنگ ئێل" سه‌رۆكی پێشووی كۆریای باكوور كۆچیی دواییكرد، ئه‌و تیپه هه‌ڵوه‌شایه‌وه، به‌ڵام جارێكی دیكه، سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه دروستیكردووه‌ته‌وه.
جانگ جین سونگ، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی له رژێمی كۆریای باكوور جیابووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت:" زۆربه‌ی ئه‌و كچانه ده‌كه‌نه هاوسه‌ری پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كان و ئه‌و كادیرانه‌ی له كاروباری نێوده‌وڵه‌تی كارده‌كه‌ن".
ئه‌وانه‌شیان ده‌مێننه‌وه، ده‌خرێنه خزمه‌تی ئه‌و شوێنانه‌ی پیۆنگ یانگ كه پڕه له خواردنه‌وه گرانبه‌هاكان و له‌و شوێنانه‌دا سێكس ده‌كه‌ن".
سه‌رۆكه گه‌نجه‌كه، به هێز و داپڵۆسن ده‌یه‌وێت، دیمه‌نه‌كانی خۆشبه‌ختی له وڵاته‌كه‌یدا دروست بكات، كه زۆر جیاوازه له ره‌وشی خه‌ڵكه هه‌ژاره‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی.
چونكه به‌گوێره‌ی راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به كشتوكاڵ و خۆراك، كۆریای باكوور یه‌كێكه له‌و 34 ده‌وڵه‌ته‌ی زۆرترین پێویستیان به هاوكاریی و كۆمه‌كی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه بۆ گه‌له‌كه‌یان".
به‌گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت، نزیكه‌ی 2.8 ملیۆن هاووڵاتی كۆریای باكوور به به‌رده‌وامی به‌ده‌ست كه‌مخۆراكی و كه‌می پرۆتینه‌كان و نه‌بوونی رۆن له خۆره‌كه‌كانیاندا ده‌ناڵێنن".
سه‌رچاوه: The Sun بریتانی