میرانی: عه‌بادی پێشنیارێكی بۆ پرسی كه‌ركوك پێشكه‌ش كرد
K24 – هه‌ولێر
فازڵ میرانی ئه‌ندامی شاندی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه هاوڕابووین كه هه‌ردوو بڕیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك و په‌رله‌مانی عێراق له‌م باره‌وه په‌له‌یان تێدا كراوه و عه‌بادی پێشنیارێك بۆ ئه‌م پرسه پێشكه‌ش كردووه.
میرانی له لێدوانێك بۆ كوردستان24 راگه‌یاند "ئه‌وان (به‌غدا) پێیان ناخۆشه باسی ریفراندۆم ده‌كه‌ین، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌ر پاش ریفراندۆم سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌ینین، كه خواستی گه‌له‌كه‌مانه و مافێكی سروشتی خۆمانه".
گوتیشی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق هه‌ڵویستی باشتری هه‌بووه به‌رامبه‌ر پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق و رێنماییش ده‌ركردووه بۆ جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140.
هه‌ر له باره‌ی ئایندهی ئاڵای كوردستان له كه‌ركوك سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گووتی "ئاڵای كوردستان ناهێنرێته خواره‌وه" و له‌مباره‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا "پێشنیارێكی عه‌بادی هه‌یه كه پێشكه‌ش به سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكی حكومه‌ت و پێكهاته‌ی تر و لایه‌نی یه‌كێتی ده‌كه‌ین".