كۆمارییه‌كانی ئه‌مریكا به ئۆسامه بن لادن بانگه‌شه دژی كاندیدی دیموكراته‌كان ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی " Congressional Leadership Fund " سه‌ر به پارتی كۆماری ئه‌مریكی، ڤیدیۆیه‌كی پڕوپاگه‌نده‌یان دژی "جۆرج جۆن ئه‌وسوف" كاندیدی دیموكراته‌كان بۆ ئه‌نجومه‌نی یاسادانانی ویلایه‌تی جۆرجیا تۆماركردووه و له‌و ڤیدیۆیه‌دا، رێبه‌ری پێشووی رێكخراوی ئه‌لقاعیده " ئوسامه بن لادن" ده‌رده‌كه‌وێت و ئامانجی كۆمارییه‌كانیش له‌كه‌داركردنی كاندیدی دیموكراته‌كانه.
ئامانجی سه‌ره‌كی ڤیدیۆكه ئه‌وه‌یه، خه‌ڵك ده‌نگ به ركابه‌ره‌كه‌ی كۆمارییه‌كان نه‌دات و به‌وه تۆمه‌تباریان كردووه، بڕی 5000 دۆلاری له كه‌ناڵی ـالجزیرة"ـی قه‌ته‌ری ده‌ستكه‌وتووه و وه‌ك خۆشیان ده‌ڵێن كه‌ناڵه‌كه "زمانحاڵی تیرۆریسته‌كان"ـه.
دوای ئه‌وه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا باسی كه‌ناڵه‌كه و كاندیدی دیموكراته‌كان ده‌كرێت، له‌پاش ئه‌وه یه‌كڕاست ڤیدیۆكه‌ی ئوسامه بن لادن ده‌رده‌كه‌وێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی كاندیدی دیموكراته‌كانیش، ئه‌و ڤیدیۆیه به كارێكی شه‌رمهێنه‌ر ناوده‌بات كه كۆمارییه‌كان ئه‌نجامیانداوه.
دانانی ئه‌و ڤیدیۆیه له‌و روانگه‌وه‌یه كه كه‌ناڵی جه‌زیره‌ی قه‌ته‌ری په‌یام و لێدوانه‌كانی بن لادنی بڵاوده‌كرده‌وه و ئه‌و كاندیده‌ی دیموكراته‌كانیش له‌و كه‌ناڵه‌وه 5 هه‌زار دۆلای ده‌ستكه‌وتووه.