رووسيا: له كۆى 59 موشه‌ك ته‌نيا 23 تۆماهۆك به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى شهعيرات كه‌وتوون
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له نزيكترين كاتدا سيستمى به‌رگرى ئاسمانى سووريا به‌هێز دهكهينهوه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا رايگه‌ياند، له كۆى 59 مووشه‌ك كه سوپاى ئه‌مريكا ئاراسته‌ى سوورياى كردبوو، ته‌نيا 23يان به‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى شهعيرات كه‌وتوون.
وه‌زاره‌ته‌كه روونيشيكرده‌وه، له ئاكامى ئه‌و هێرشه‌دا شه‌ش فڕۆكه‌ى جه‌نگى جۆرى ميگ 23 تێكشكاوون له‌گه‌ڵ وێستگه‌يه‌كى راداردا.
وه‌زاره‌ته‌كه جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له نزيكترين كاتدا سيستمى به‌رگرى ئاسمانى سووريا به‌هێز دهكهينهوه.
هه‌روه‌ها گوتى: كاتێك ئه‌مريكا ئه‌و هێرشه‌ى ئه‌نجامداوه، ده‌ستبه‌جێ داعش و ميليشيا به‌رهه‌ڵستكاره‌كان هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانى سوپاى سووريا.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، كه‌ناڵى رووسيا24 گرته‌ى ڤيديۆى فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى سه‌ر به پارێزگاى حمسى بڵاوكرده‌وه و به گوێره‌ى وێنه‌كان مووشه‌كه‌كانى ئه‌مريكا وه‌ك پێويست ئامانجه‌كانيان نه‌پێكاوه.
په‌يامنێرى كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت: ئه‌و هێرشه مووشهكييهى ئه‌مريكا بووه‌ته هۆى تێكشكاندنى ته‌نيا 9 فڕۆكه‌ى جه‌نگى سووريا.
هه‌روه‌ها ئه‌و زيانانهى به‌ر فڕۆكه‌خانه‌كه‌ش كه‌وتوون به سنووردار وه‌سفيان ده‌كات.
رووسيا ئيدانه‌ى هێرشى مووشه‌كى ئه‌مڕۆى ئه‌مريكاى بۆ سه‌ر سووريا كرد.
له‌و باره‌يه‌وه، له يه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ى كرده‌يى له دژى هێرشى ئه‌مريكا بۆ سه‌ر سووريا، رووسيا بڕياريدا كاركردن به رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا هه‌ڵپه‌سێرێت.
مۆسكۆ رايگه‌ياند، هه‌موو رێككاره‌كانى په‌يوه‌ست به رێككه‌وتنى سه‌لامه‌تى فڕۆكه‌وانى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا هه‌ڵده‌په‌سێرێت.
ئه‌و رێككه‌وتنه له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدرابوو بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى سه‌لامه‌تى هه‌ڵفڕينى فڕۆكه‌كانى هه‌ردوو وڵات له ئاسمانى سووريادا.
ئامانجى سه‌ره‌كى رێككه‌وتنه‌كه خۆ به‌دوورگرتنى هه‌ردوو وڵات بوو له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى يه‌كدى و درووستبوونى گرژى له نێوانياندا.
به هۆى دامه‌زراندنى سيستمى به‌رگرى ئاسمانى ئێس 300 و ئێس 400 له سووريا له لايه‌ن رووسه‌كانه‌وه، ئاسمانى سووريا له ژێر كۆنترۆڵى رووسيادايه و سوپاى ئه‌و وڵاته له توانايدايه هاتوچۆى فڕۆكه‌ى وڵاتان له ئاسمانى سووريا بخاته مهترسييهوه.
به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ، بە فەرمانی دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، سوپاى ئه‌مريكا 59 مووشەکی تۆماھۆکى ئاراستەی بنکەى ئاسمانى سوپاى سووريا له پارێزگاى حمس كرد.
بەگوێرەی زانیارییه‌کان، هێرشه‌كه نزیکه‌ی ٢٠ فڕۆکه‌ی سیخۆی رووسی تێکشاندووه.
بەڵام پنتاگۆن رایگەیاندووە، هیچ بنکەیەکیان نەکردووهتە ئامانج کە فڕۆکە و چەک و توانایی سەربازی رووسی لێ بێت لە سوریا.
فڕۆكه‌خانه‌ى شهعيرات، له لايه‌ن ئه‌مريكاوه وا ناوى ده‌برێت، كه لێيه‌وه سوپاى ئه‌سه‌د هێرشى كيميايى بۆ سه‌ر شارۆچكه‌ى خان شێخۆنى سنوورى پارێزگاى ئيدلب ئه‌نجامداوه و هه‌ر بۆيه ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه كراوه‌ته ئامانج.
فڕۆكه‌خانه‌ى شه‌عيراتى سه‌ربازى له دوورى 31 كيلۆمه‌ترى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى شارى حمسه.
ئه‌و فڕۆكه‌خانه‌يه به گرنگترين ناوه‌ندى مه‌شق و راهێنانى سه‌ربازى سووريا هه‌ژمار ده‌كرێت و له سه‌دا 25ى تواناى هێزى ئاسمانى سووريا پێكده‌هێنێت.
له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا دوو جۆرى سه‌ره‌كى فڕۆكه‌ى جه‌نگى لێبووه، كه ئه‌وانيش فڕۆكه‌ى ميگ و سيخۆى رووسى بوون.
له‌و فڕۆكهخانهيهدا 40 رێڕه‌وى سه‌رداپۆشراوى كۆنكرێتى هه‌بوون بۆ فڕۆكه‌كان و ژماره‌يه‌كى زۆرى فڕۆكه‌ى ميگ 23 و ميگ 25 و سيخۆى 25ى جه‌نگى لێ بووه و دوو رێڕه‌وى سه‌ره‌كى هه‌بووه، كه درێژى هه‌ريه‌كه‌يان 3 كيلۆمه‌تر بووه و مووشه‌كى سام 6ى به‌رگرى ئاسمانى لێبووه.
هه‌روه‌ها له فڕۆكه‌خانه‌كه‌دا باره‌گاى فه‌رمانده‌يى ليواى 22ى سوپاى سوورياى لێبووه.