ریال مه‌درید لیستی یاریزانانی بۆ یاری دێربی راگه‌یاند
پێكهاته‌ی هه‌ردوو یانه بۆ دێربی مه‌درید راگه‌یاندرا، له ریزه‌كانی ریال مه‌درید، رفایل ڤاران دووخراوه‌ته‌وه و له ئاتڵێتیكۆش دوو یاریزانی كاریگه‌ر یاری ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 7 نیسانی 2017، ریال مه‌درید له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی خۆی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید راگه‌یاند.
دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش له تواناكانی دوو یاریزانی بێبه‌شه كه پێكهاتوون له (كیڤن گامیرۆ)ـی هێرشبه‌ری فره‌نسی و (نیكۆلاس گایتان).
ریال مه‌درید و ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سبه‌ی شه‌ممه له كاتژمێر 17:15 خوله‌ك له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.