مارك بارترا ئهو كچهی دۆزییهوه كه بهدوایدا دهگهڕا
هەفتەیەک بوو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس باسی ئەم وێنەیە بوو، هەموو ئەڵمانیا بە دوای ئەم خانمە دەگەڕا، کە بە درێسێکی بۆروسیا دۆرتمۆند لەناو دەیان هاندەری شاڵکێ دانیشتبوو.
مارک بارترا هەفتەی رابردوو دوای یاریی دێربی هەرێمی رۆر له نێوان شالكێ و دۆرتمۆند، کە بە گۆڵێک بەرامبەربوون، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر داوای دۆزینەوەی ئەم خانمەی کرد و بەڵێنی دا درێسێکی خۆی پێشکەش بکات، هاشتاگێک بەناوی ئەو کچەی دۆرتمۆندی خۆشتر دەوێت بڵاوبووەوە و هەزاران کەس هاشتاگەکەیان بەکارهێنا، تاکو بارترا خانمەکەی دۆزییەوە و لە تویتێکی دا بە ئامانجگەیشتنی هەڵمەتەکەی راگەیاند و سووپاسی هاندەرانی کرد بۆ هاوکاریکردنی.
ستیفانی ئادەم پاپ ئەو خانمە بوو، کە بە درێسێکی زەردی زەردەواڵەکان لە نێو هاندەرانی شایانە شینپۆشەکان دانیشتبوو و بارتراش بەڵێنەکەی بردە سەر و چاوی بە خانمەکە کەوت درێسێکی خۆی بە واژووی خۆی پێشکەشی ئادەم پاپ کرد.
مارک بارترا، بەرگریکاری بۆروسیا دۆرتمۆند له بارهی ئهم پرسهوه دێته دهنگ و دهڵێت: کاتێک وێنەکەم بینی شۆک بووم، گوتم ئەمە چ خانمێکی ئازا و بە جەرگە لە نێو دەیان هاندەری شاڵکێ بێ ئەوەی هیچ هاندەرێکی دۆرتمۆندی لە تەنیشت بێت، درێسی دۆرتمۆندی پۆشیوە، بۆیە هەر زوو لە تویتەر داوای دۆزینەوەی ئەم خانمەهاندەرەم کرد و بەڵێنم دا درێسێکی خۆمی وەکو دیاری پێبدەم.
ئادەم پاپ، خانمه هاندەرهكهی بۆروسیا دۆرتمۆند له لێدوانێكدا دهڵێت: رۆژێکیان دوای نیوەڕۆ بوو، هاوڕێیەکم تەلەفۆنی بۆ کردم و پێی گوتم ئاگات لێیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باس باسی تۆیە، کاتێک سەیرم کرد، بینیم وێنەیەکی من زۆر بڵاوبووەتەوە، هاوسەرەکەم هاندەری شاڵکێیە، بەڵام من هاندرەری دۆرتمۆندم و سوور بووم لەسەر ئەوەی بە درێسی دۆرتمۆندەوە لە یاریگەی شاڵکێ ئامادە بم.